درووستکردنی خانو بە گڵ؛ نەریتێکی کۆمەڵگەیەیی لە کۆبانێ
دایکە واحیدە عەبدۆ حەمۆ ژنێکی ژینگە دۆستە و خاوەنداری لە نەریتێکی دێرینی کۆمەڵگەکەی مرۆڤایەتی دەکات و لە گڵی خاکەکەی خانووی گڵین درووستەکات.
دایکە واحیدە عەبدۆ حەمۆ ژنێکی ژینگە دۆستە و خاوەنداری لە نەریتێکی دێرینی کۆمەڵگەکەی مرۆڤایەتی دەکات و لە گڵی خاکەکەی خانووی گڵین درووستەکات.
واحیدە عەبدۆ حەمۆ خەڵکی گوندی قۆرێی کۆبانێیە. چیرۆکەکەی خاوەنداری و پاراستنی یەکێک لە نەریتە کۆنەکانە. بە شێواز و رێبازی دێرین بە گڵ خانوو دروست دەکات.
'ئەم جۆرە خانووە دۆستی ژینگەیە'
واحیدە عەبدۆ حەمۆ باسی درووستکردنی خانووی دێرین دەکات و دەڵێت: "ئێمە گڵی ورد کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی خانووی پێ دروست بکەین، ئەو شێوازە خانوو دروستکردنە میراتێکە لە باوانمانەوە بەجێماوە، ئێمە لەو خانووانەدا گەورە بووین، ئەو خانووانە لە زستاندا گەرمن و لە هاویندا فێنکن. هەندێکجاریش بە خشت خانووەکانمان دروست دەکەین، سەرەتا خاکەکەمان کۆدەکەینەوە، کایی تێدەکەین و دەیکەینە قوڕ و ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی ڕۆژێک دەمێنێتەوە. دواتر دەکەینە خشت تا وشک دەبێتەوە و خانووی پێ دروست دەکەین."
'دەمەوێت لەو خانووانەدا بژیم'
تەنانەت هەڵم و بۆنی ئەو خانووانە زۆر خۆشە. دایە واحیدە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "من خۆم ئەو خانووانە دروست دەکەم و هاوژینەکەم هاوکاریم دەکات، هەرچەندە خانووی دیکەمان هەیە، بەڵام هێشتا خانووی شێوازی کۆنم خۆشدەوێت و دەمەوێت تێیدا بژیم. هەر خانوویەک بە هێزی کاری پێویست ئامادە دەبێت، تەنانەت دەتوانم لە ماوەی هەفتەیەکدا خانوویەک دروست بکەم. هەروەها خانوو بۆ نەوەکانم دروست دەکەم."