تەڤ-ئەکۆ: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک مەترسیە لەسەر ئیکۆلۆژی

بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان-ئەوروپا (تەڤ-ئەکۆ) دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند، "لەناوبردنی بە ئەنقەستی پێکهاتە ئیکۆلۆژییەکان تاوانە دژی مرۆڤایەتی."

بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی کوردستان-ئەوروپا (تەڤ-ئەکۆ) سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک و گروپە جیهادییە هەرێمیەکانی، ماوەیەکی زۆرە دامەزراوەکانی کۆگای دانەوێڵە، ژێرخانی ئاو و کارەبا و شوێنە مەدەنییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج دەگرن و لەناوی دەبەن. هێرش بۆ سەر خۆراک، ئاو زیانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسی وشکەساڵی دەبێتەوە، بەڵام ئەم هێرشانە کە سەرچاوە ئاوی و ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج، نەک تەنها گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بە ئامانج دەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەناوبردنی بە ئەنقەستی شوێنی پێکهاتە ئیکۆلۆژییەکان تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی و هەروەها تاوانی جەنگە. ئەم هێرشانە بۆ ماوەیەکی زۆر ناوچەکە ڕووبەڕووی وشکە ساڵی، بێ بەرهەم و پیسی دەکاتەوە و دەبێتە هۆی لەناوچوونی یەکجارەکی."

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

"هەرێمی خۆبەرێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گرنگییەکی زۆری هەیە، بۆیە هەڵوێستەکان سەبارەت بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پێوەرێکی سەرەکیە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارامدا."

ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو لایەنە دیموکراتیکەکان، بە تایبەت ڕای گشتی پەرۆشی ئیکۆلۆژیی دەکەین؛ دەوڵەتی تورک و گرووپە جیهادییەکانی، جارێکی دیکە هەبوونی ئاو وەک چەکێک لە دژی کۆمەڵگا و سروشت بەکار دە‌هێنن. هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خاوەنی پێکهاتەیەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژییکە کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن دامەزراوە. پاراستنی ئەم پێکهاتە لە بنەڕەتدا بەرپرسیارێتییە و لە ئەستۆی ئێمەیە. بۆیە لەم چوارچێوەیەدا داوا لە هەموو لایەک دەکەین دەنگی خۆیان لە دژی هێرشەکان بەرز بکەنەوە و هەڵوێست نیشان بدەن."