کەجەدەکە-ئەوروپا کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی ساز دەکات
کەجەدەکە- ئەوروپا لە چوارچێوەی پاڕادایمی 'دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژن' یەکەم کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی ساز دەکات.
کەجەدەکە- ئەوروپا لە چوارچێوەی پاڕادایمی 'دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژن' یەکەم کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی ساز دەکات.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە نێوان ٢١ و ٢٢ و کانونی یەکەم لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا یەکەم کۆڕبەندی ئیکۆلۆژی سازدەکات. کۆڕبەندەکە لە ڤێگێلیوس هاڵ سازدەکرێت.
لە کۆڕبەندەکەدا لە چوارچێوەی پاڕادایمی "دیموکراتیک" ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژن"ی بزوتنەوەی ئازادی کورددا قڕکردنی ئیکۆلۆژی لە کوردستان و جیهان، رێکخستنبوونی تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک و پێشنیازەکان بۆ چارەسەری دەخرێنەڕوو.
کۆڕبەندەکە بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەدەکە-ئەوروپا سازدەکرێت و نوێنەران و ئەندامانی فیدراسیۆنەکانی کەجەدەکە-ئە لە هەموو وڵاانی ئەوروپا، بزوتنەوەکانی ژنانی کوردی ئەوروپا، ژنۆلۆژی، تەکۆژن و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕیش بەشداردەبن.
لە یەکەم پانێلی کۆڕبەندەکەدا لە چوارچێوەی پاڕادایمی ئیکۆلۆژیکی بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد پێرسپێکتیڤی "گەڕانەوە بۆ ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی" کە رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری قەیرانی ئیکۆلۆژیکی هەنوکەیی رێگەی ئەڵترناتیڤ نیشان دەدات، هەڵدەسەنگێندرێت. لە پانێلی دووەمیشدا لەسەر پرسی "تێگە و چەمکی ئیکۆلۆژی" راوەستە دەکرێت.
پانێلی سێهەم بە ناونیشانی "ئیکۆلۆژی و ژن" ساز دەکرێت و پەیوەندی نێوان ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و رۆڵی ژنان لە تێکۆشانی ئیۆلۆژی دەخرێتەبەرباس.
پانێلی چوارەمیش لە ژێر ناونیسانی "سیاسەتی قڕکردنی ئیکۆلۆژیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان و تێکۆشان لە دژی ئەوە" ئەنجام دەدرێت. لێرەشدا لەسەر سیاسەتەکانی قڕکردنی ئیکۆلۆژیک کە تا ئەمڕۆش لە کوردستان بەردەوامن و لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا وەک ستراتیژێکی شەڕی تایبەت قووڵتر بووەتەوە، راوەستە دەکرێت.
لە دووەم رۆژی کۆڕبەندەکەشدا لە رێگەی سکایپەوە بەشداربووان لە رۆژئاوا پرسی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لە هەرێمەکەیان هەڵدەسەنگێنن.
لە کۆتا پانێلدا مۆدێلی رێکخستنبوونی تێکۆشانی ئیکۆلۆژی و پلانسازی لە ئەوروپا تاوتوێ دەکرێت.
ناونیشانی شوێنی کۆڕبەندەکە: Vegelius Halle Feldbergstr 25 a 79115 Freiburg