کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە بۆنەی ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. پەکەکە ئەوەی خستەڕوو کە بزوتنەوەی ئازادیی کورد لە هەموو کات زیاتر لە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سەر بنەمای ئازادی نزیک بووەتەوە و رایگەیاند: "بۆ ئەوەش پێویستە تێکۆشانی ئەو هەڵمەتەی بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکراوە، لە ئاستی سەفەربەریدا پێشبخرێت و دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان هەموو تواناکانیان لەپێناو ئەو تێکۆشانەدا بخەنەکار، هەموو رۆژەڤ و بەرنامەی کارییان بە تێکۆشان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ پڕبکەنەوە، خۆیان بۆ ئەو تێکۆشانە تەرخان بکەن و بە هەموو رێباز و شێوازێکی داهێنەرانە پەرە بە تێکۆشانەکە بدەن. تێکۆشانێکی هەمەلایەنەی لەو جۆرە بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئەنجام و سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت".
راگەیەندراوەکە بەمجۆرەیە:
" ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکەدا کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ دامەزرا، پیرۆز دەکەین. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەڕێوەدەبرێت، پێدەنێتە ساڵی ٤٧ەمینیەوە. لەو چوارچێوەدا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پیرۆزبایی پڕ جۆش و خرۆش بەڕێوەدەبرێت، گەلەکەمان و دۆستانمان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و جەژنی پارتەکەمان بە چالاکی جیاجیا پیرۆز دەکەن. سەرەتا سڵاو ئاراستەی سەرجەم ئەو چالاکییانە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەخوازین کە لە ساڵی ٤٧ەمینی پەکەکەدا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن. جەژنی پارتیەکەمان لەسەرەتادا لە ناخی دڵەوە لە رێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیانمان بە تایبەتی لە هێزە قارەمانەکانی گەریلا، ژنان و گەنجان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی دیموکراتیکمان، پیرۆز دەکەین. ئێمە سەرجەم شەهیدانی قارەمانمان کە بە یەکەم شەهیدمان هاوڕێ حەقی کارەر دەستیپێکرد و تا شەهیدانی فیداییمان ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بەردەوام بوو، بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادیان بەرزڕادەگرین؛ بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن و یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگرین.
بەو جۆش و خرۆشەی لە سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆوە وەرمان گرت، پێشوازی لەم جەژنەی پارتەکەمان دەکەین. ژنان و گەنجان، گەلەکەمان و دۆستانمان بەو چالاکییانەیان کە لە کۆڵنەوە تا ئێلیح و دێرسیم ئەنجامیاندا لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێشوازییان لە سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ کرد و بە تامەزرۆیی قووڵ و رێزەوە سڵاویان لە رێبەر ئاپۆ کرد. هێزە قارەمانەکانی گەریلا بە چالاکییەکانی ئازادی کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە تایبەتی لە زاپ ومەتینا ئەنجامیاندا هەوڵ دەدەن سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ واتادارتر بکەن. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بە تامەزرۆیی، خۆشەویستی و رێزی قووڵەوە سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەین کە بووەتە رێبەری ئازادی و رزگاری هەموو گەلانی بندەست بە تایبەتی ژنان. جارێکی دیکەش جەژنی ٤٧ەمینی پارتەکەمان پیرۆز دەکەین.
رێبەر ئاپۆ بووەتە رێبەرێکی نێونەتەوەیی بەهێز
وەک دەزانرێت، پارتەکەمان پەکەکە ٤٦ ساڵە پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کردووە و لە سایەی ئەو دەستکەوتە گەورانەی بەدەستیهێناون، ئەم تێکۆشانەی لە سەرکەوتن نزیک کردووەتەوە. تێکۆسانی ئازادیی کوردستان لە عەقڵیەتی ریفۆرمیست- خۆبەدەستەوەدەر و کارتێکەری نەتەوەپەرستی، ئایینپەرستی و رەگەزپەرستی رزگار کردووە و لەگەڵ ئازادی کۆمەڵایەتیدا لەسەر بنەمای ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی ئاوێتەی کردووە. گەیاندوویەتیە هێڵی ژیانی گەلان لەسەر بنەمای خوشک- برایەتی و یەکێتیی گەلان و کردیە هێزی پێشەنگ و سەرەکی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک. گەلی کوردی گەیاندە ئەو ئاستەی کە ببێتە کاریگەرترین گەلی جیهان کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشێت.
رێبەر ئاپۆ بە پێشخستنی تێکۆشانی گەورەی ساڵانی رابردوو و پەرەپێدان بە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بووەتە رێبەری پێشەنگی نێونەتەوەیی کە رێگەی رزگاری بە هەموو گەلانی بندەست نیشانداوە. ئەمرۆ لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی، ئەو پاڕادایمە لە سەرتاسەری جیهان بڵاودەبێتەوە و هەموو بەشەکانی چەوساوە و بندەستان کۆدەکاتەوە، بە رێکخستن و چالاکییەکانیان پێش دەخرێت. هەموو گەلانی بندەست، ئازادی و رزگاری خۆیان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەبینن و بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن.
پەکەکە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ ٤٦ ساڵە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەبات و لە بەرەوپێشچونی تیۆریک و پراتیکدا خۆی وەک شۆڕشی ئازادیی ژن بەرجستە کردووە. ژنانی کورد لە پێگەی کۆیلایەتی رزگار کرد و زانای کردن و رێکیخستن و لە هەموو ئاستێکدا ئەوانی کردە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی. ئەو راستیە لە رێگەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە روونی دەبینرێت. ژنانی کورد بە ژنۆلۆژی زانابوون و خۆیان رێکخستووە، لە هەموو گۆڕەپانەکان پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژن دەکەن. جگەلەوەش دەبێت ئەو تێکۆشانە تەنیا لە دژی توندوتیژی ئاشکرا نەگیرێتەبەر، لە هەمان کاتدا دەبێت بگاتە ئاستی شۆڕشی ئازادیی ژن کە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەکی ئاشکرا و شاراوە دەوەستێتەوە. لە هیرارشیەت و پلەبەندییەوە هەموو جۆرە عەقڵیەت و سیستمێکی دەسەڵاتداری پیاو دەخرێتە بەر لێپرسینەوە و لەسەر بنەمای ئازادی ژن، ژیانێکی ئازاد هەنگاو بە هەنگاو دێتەئاراوە.
لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ٤٦ ساڵی ڕابردوودا بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە چەندین هێرش ئەنجامدراوە. بۆیە تێکۆشانی پەکەکە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی لەناوبردن، وەک بەرخۆدانێکی فرەلایەن ڕاوەستاوەتەوە. لە ئەنجامدا ئەوانەی بۆ لەناوبردنی پەکەکە هێرشییان کرد، یان لە ناوچوون یانیش دووچاری ترسێکی گەورە بوونەتەوە. بە دەیان حکومەت کە بۆ لەناوبردنی پەکەکە دامەزرێنران، لەناوچوون و لە نێو مێژوودا ونبوون. ئەوەی ماوەتەوە و پێشکەوتووە پەکەکەیە. لەبەرئەوەی پەکەکە ئێرادەی هەبوون و ئازادی گەلی کوردە و لەناوبردنی گەلی کورد کە درێژکراوەی سەردەمی نیلۆتیکە هیچ ئیمکانێکی نیە. گەلی کورد لە گۆڕەپانەکاندا بە وتنەوەی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' ئەم حەقیقەتەی نیشان داوە.
قوڵبوەنەوەمان لەسەر ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە
ئەمڕۆ لە ٤٧هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکەدا بە ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە هێرشەکان بە شێوەیەکی سەختی داگیرکاری و قڕکردن بەردەوامن. تەڤگەرمان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا، پەیوەست بە هەڵمەتی جیهانی ئازادییەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە بەرخۆداندان کە ئامانجی هەڵمەتەکە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردە. هەڵمەتی ئازادی پێی نایە ساڵی دووەمی خۆیەوە و لە کۆتایی تێکۆشانی ساڵێ یەکەمییدا بەڕێوەبەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی ناچارکرد کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دیدار ئەنجام بدرێت و پەیوەست بە چارەسەرکردنی پرسی کورد هەندێک گفتوگۆی جیاواز بکات.
پەیوەست بەمەوە لە دەستپێکی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە سیاسەتی دەسەڵاتداری تورکدا پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ و پرسی کورد هەندێک گفتوگۆ دەکرێت. وەک تەڤگەر وێڕای ئەوەی ڕێگری لەم گفتوگۆیانە ناکەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنی قوڵبینەوە هەوڵوێستێکی هاندەرانە و ڕوونمان نیشاندا. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا دەرکەوت ئەوەی باخچەلی-ئەردۆغان پەرەی پێدەدەن فرتوفێڵێکی نوێیە. دەیانەوێت بەم قسە بێ بنەمایانە ڕۆژڤ بگۆڕن و تێکۆشانی هەڵمەتەکە لاواز بکەن کە لەلایەن گەلەکەمانەوە دەستپێکراوە. دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و هێرشە قڕکارییەکان دەرخەری ئەمەن. ئەوەی بە گەل و دۆستانمان دەیڵێین ئەمەیە؛ پەیوەست بە گفتوگۆکانی ئێستاوە هیچ شتێکی ڕوون نەگەیشتووە بە ئێمە. ئەوەی دەگوزەرێت گفتوگۆی سەر ڕاگەیاندنەکان و گفتوگۆییە لە نێوان ئەواندایە. فرتوفێڵێکە ئامانجی ئەوەیە فریومان بدات و سەرنجمان بۆلای شتی دیکە ڕاکێشێت. بۆیە نابێت بەم قسانە باوەڕبکەین و تێکۆشانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لاواز نەکەین. لە ڕاستییدا لەم بابەتە هەستیار و گرنگەدا دەبێت جگە لە ڕاگەیاندراوی فەرمی تەڤگەری ئازادی، بایەخ بە قسەی سەر ڕاگەیاندنەکان نەدرێت کە بەشێوەی جیاواز پێشدەکەون. شتی هەرە باش ئەوەیە کە دەبێت گوێ بە لەم قسانە نەگیرێت و بە هەموو هێزی خۆمانەوە سەرنجمان بخەینەسەر چالاکییەکان کە ئامانجیان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
زۆر ئاشکرایە هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئامانجی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە، لە زۆر ڕوەوە تەنگی بە بەڕێوەبەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵچنیوە و بەرەوە هەڵوەشاندنەوەی بردووە. چالاکییەکانی گەل و دۆستانمان هەموو ڕووەکانی ئەشکنجەی ئیمراڵی، گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی ئاشکرا کردووە. بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانمان لە زاپ و مەتینا کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هێناوە و سەروخواری کردووە. ڕوونە ئیدی پشتگیری نێونەتەوەیی، پشتیوانی پەدەکە و دەوڵەتی عێراقیش فریای ناکەوێت. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا دووبارە جەختکرایەوە لەوەی هیچ جێگەیەک نیە کە فیداییانی نەمر نەتوانن گورزی لێنەوەشێنن. بۆ تورکیا جگە لە بنەماوەرگرتنی هێزی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە چارەسەریی و دیموکراتیکبوونی پەیوەندیداری ئازادی گەلی کوردەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکەی بۆ نامێنێتەوە. هەروەها ئیدی بە شێوەیەکی جدی هێرشەکانی سەرمایەیی تاک-پەرستی هێزە نێونەتەوەییەکان هەڕەشە لە پێگە-پارێزی دەوڵەتی تورک دەکات. ئیدی ئیمکانی بەردەوامبوونی زیهنییەت و سیاسەتی فاشیست، کۆلۆنی و قڕکەر بوونی نیە. تاکە چارەسەر دیموکراتیکبوونە لەسەر بنەمای ئازادی کورد.
لە ساڵی ٤٧ی تێکۆشانی پەکەکەدا، لە هەمووکات زیاتر لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بووینەتەوە و چارەسەری لەسەر بنەمایی پرسەکانی کوردە. بەڵام ئاشکرایە ئەمەش بە بێ تێکۆشانێکی بەردەوام پێکنایەت. بۆ ئەمەش دەبێت تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستی سەفەربەرییدا پێشبخەین. گەل و دۆستانمان، هەموو کەسێک دەبێت هەموو دەرفەتەکانی سەفەربەری ئەم تێکۆشانە بکات و هەموو کاتەکانی پڕبکات لە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، دەبێت هەموو سەرنجی خۆی بخاتەسەر ئەم تێکۆشانە و بە هەموو شێوازێکی ئافرێنەر پەرە بە تێکۆشان بدرێت. بە دڵنییایەوە ئەنجامی تێکۆشانێکی فرەلایەن، سەرکەوتنە.
لەسەر ئەم بنەمایە جەژنی پارتی لە گەل و دۆستانمان پیرۆز دکەین؛ بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین ئاهەنگی کاریگەر ئەنجام بدەن و چالاکی و ئاهەنگ بۆ ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە لەگەڵ تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن بەیەک، هەڵمەتی جیهانی ئازادی بە شێوازی ئافرێنەر و کاریگەر بەرفراوان بکەن!"