بکوژانی ئەحمەد گوون هێشتا ئازادن

سەرباری تێپەڕبوونی ٩ رۆژ بە سەر تاوانەکەدا جگە لە جەردەوانی خانەنشینکراو ئەنوەر بابات، سێ کەسیتر لە بکوژانی ئەحمەد گوون لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی لە ناوچەی سێگرکێی شڕنەخ، دەستگیرنەکراون.

لە شارۆچکەی سێگرکێ سەر بە ناوچەی قلابانی شڕناخ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سێگرکێ پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) و بەڕێوەبەری پارتەکە لەو ناوچەیە ئەحمەد گوون، لە ١١ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ عەبدلوڕەحیم گوون کوڕەکەی، کرانە ئامانجی هێرشێکی چەکداری. ئەحمەد گوون لەو هێرشەدا ژیانی لەدەستدا، عەبدولڕەحیم گوون کوڕیشی بریندار بوو. مەحمود گوون کە لەگەڵیاندا بووە ڕزگاری بوو.

دوای هێرشەکە، لە لایەن داواکاری گشتی قلابانەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەرچوو. بۆ جەردەوانی خانەنشینکراو ئەنوەر بابات (٦٠ ساڵ) و عۆمەر یارار و جەردەوان سدیق بابات و ئەبوبەکری کوڕی فەرمانی گرتن دەرچووە. جەردەوانی خانەنشینکراو ئەنوەر بابات لە ١١ی کانوونی یەکەم دەستبەسەر کرا. بەپێی زانیارییەکان، بابات بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەست' دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.

بەڵام سەرەڕای ئەوەی ٩ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیوە، هێشتا سێ کەسەکەی تر ئازادن و دەستگیرنەکراون.