لە دێرسیم دوو کەس زیندانی کران
لە دێرسیم دوو کەس بەهۆی بەشداریکردن لە شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە، دەستبەسەر کران و پاشان زیندانی کران.
لە دێرسیم دوو کەس بەهۆی بەشداریکردن لە شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە، دەستبەسەر کران و پاشان زیندانی کران.
لە دێرسیم پێنج کەس کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژ بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دەستبەسەر کرابوون، دوای ئیفادەدان لای پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران. پاشان لە لایەن داواکاری گشتییەوە بە تۆمەتی "وەستانەوە دژی پۆلیس" و "زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی" ئیفادەیان لێ وەرگیرا. لە دوای ئەو ئیفادەیە، سەزایی ئاکسۆیەک و فەتحی کایکاچ بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کران.
دوای ئەوەی لە دادگادا ئیفادەیان دا، ئاکسۆیەک و کایکاچ بە هەمان تۆمەت زیندانی کران.
هەروەها تەیمور ئالپ ئیبراهیمئۆغڵو، محەمەد دەمیر و باران باران بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازادکران.