فیداکارانی نەمر ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی لە هامبۆرگ یادکرانەوە
ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی کە لە ئەنقەرە دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا و شەهیدبوون، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی کە لە ئەنقەرە دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا و شەهیدبوون، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا یادکرانەوە.
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژگەر هێلین (عەلی ئورەک) و ئاسیا عەلی (سەڤژین ئالچیچەک) کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا، مەراسیمی یادکردنەوە ڕێکخرا. مەراسیمەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی هامبۆرگ (دەکتەم) و مەجلیسی ژنانی ڕۆژبینی هامبۆرگ لە بینای دەکتەم ئەنجامدرا.
یادەکە لە کەسێتی ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان جەنگیز ئۆنات ڕایگەیاند خاوەنداری لە فیکر و تێکۆشانی شەهیدان دەکەن. لەسەر ناوی بنەماڵەی ڕۆژگەر هێلین، خزمی وی، موراد بارش گوتی: "ئێمە سەربەرزین بە ڕۆژگەر. سەرەخۆشی لە گەلی کورد دەکەین".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نیهاد ئاکدۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە نزیکەوە شەهید ئاسیای ناسیووە، گوتی: "ئاسیا عەلی خاوەنداری لە ناسنامە و بەها کەلتوورییەکنی کرد. بێجگە لە بەرخۆدان ڕێگەی تر بۆ گەلی کورد نەماوە".
پاشان نامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و گۆشەیەک بۆ دانانی وێنەی شەهیدەکان کرایەوە.