بە دیمەن

دەستەبژێرانی فەرەنسا ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادە نیشان دا

سیاسەتمەدارانی فەرەنسی و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی و خوێندکارانی زانکۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی مرۆڤایەتیی برۆتانیا کە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا ڕێکخرا و ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادە نیشاندا.

فیستیڤاڵی مرۆڤایەتیی برۆتانیا (Féte de L'Humanite Bretagne) کە لەلایەن پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا ڕێکدەخرێت، لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستی پێکرد. سیاسەتمەداران و دەستبەژێران بەشداربوون و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دەم پارتی.

"گەلی کورد قوربانی گەورەیان دا"

خوێندکاری زانکۆ، تیۆدۆر جانگونات پشتگیری بۆ تێکۆشانی گەلی کورد دەربڕی، رایگەیاند دەزانن دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک دیکتاتۆرە و لە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەدا دیسان کارە نادیموکراتیکەکانی ئەردۆگان دەرکەوت.

سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، د. بۆریس کامپۆس دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد قوربانی گەورە دراوە. هەروەها دژی فاشیزم پەیامی یەکگرتنی دا.

"سڵاو لەو کەسانەی دژی ڕژێم بەرخۆدان دەکەن"

لە پارتی دژە سەرمایەداری، سۆنیۆ ئۆرڤان بانگەوازی یەکگرتنی کرد و رایگەیاند دەستبەسەراگرتنی ئیرادە قبووڵ ناکرێت. سکرتێری هەرێمیی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا مۆربیهان گوینەل ڕایگەیاند خاوەنداری دەکەن لە بەرخۆدان دژی قەیوم، تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەو زیندانییە سیاسییانەی بە هۆکاری ناهەق گیراون، گوتی: "سڵاو لەو کەسانە دەکەین دژی ڕژێم بەرخۆدان دەکەن. سەرکەوتن بۆ بەرخۆدەرانە".

"بێگومان تێکۆشان سەردەکەوێت"

پەرلەمانتاری (NFP-Ekolojîst) دامیان جیرارد دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی شەرمەزار کرد، پشتگیری بۆ مافی خۆبەڕێوەبەریی گەلی کورد دەربڕی.

ئەندامی مەجلیسی مۆربیهان، ڕۆزان میتایەر ڕایگەیاند سڵاو دەنێرن بۆ گەلی کورد کە بۆ دیموکراسی بەرخۆدان دەکەن، پشتیوانی بۆ دەم پارتی دەربڕی و گوتی: "بێگومان تێکۆشان سەردەکەوێت".

"یاسای قەیوم شەرمەزار دەکەم"

ئەندامی مەجلیسی شارەوانی لۆرێنت، دێلفین ئەلیکساندەر پشتیوانی بۆ گەلی کورد دەربڕی و گوتی: "یاسای ناڕەوای قەیومی ڕژێمی ئەردۆگان بەتوندی شەرمەزار دەکەم".

ئەندامی مەجلیسی شارەوانی لانیستەر فیلیپ جوماو ڕایگەیاند سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکرێت، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کرد و گوتی: "ئازادیی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان واتای ئازادیی گەلی کوردە. بۆیە ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان گرنگییەکی ژیانی هەیە".