تەل ڕەفعەت تۆپباران کرا: ٤ کەس برینداربوون و یەکێکیان منداڵە
لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەی تەل ڕەفعەتی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ٤ کەس برینداربوون و یەکێکیان منداڵە.
لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەی تەل ڕەفعەتی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ٤ کەس برینداربوون و یەکێکیان منداڵە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پاشماوەی چەتەکانی داعش ناوچەی تەل ڕەفعەتی کانتۆنی عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد. بەهۆیەوە ٤ کەس برینداربوون و یەکێکیان منداڵە.
بریندارەکان برانە نەخۆشخانەی ناوچەکە و لەوێ چارەسەر دەکرێن. ناوی چوار بریندارەکە وەهایە: موسا حوسێن فندۆ (٢٥ ساڵ)، وائیل حوسێن فندۆ (١٩ ساڵ)، ئەحمەد محەمەد عەلی (٢٣ ساڵ)، شوکری خەلیل (١٠ ساڵ).