هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان ڕەوانەی دادگا کرا

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان لەو ڕۆژەوەی قەیوم لە شوێنی دانراوە، بڕیاری دەستبەسەرکردنی دراوە، پاش کاروبارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کرا.

وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، دەستی بەسەر شارەوانی دێرسیمدا گرت، هەمان ڕۆژ بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان دەرکرد. بیرسەن ئۆرهان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئیفادەدان چووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، پاشا بۆ ئیفادەدان لای داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگا کرا.

کاروباری ئیفادەوەرگرتنی بیرسەن ئۆرهان لە دادگا بەردەوامە.