دامەزراندنی پەکەکە لە چەلەبیە پیرۆزکرا

لە چەلەبیە بەبۆنەی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگێک ڕێکخرا.

لە چەلەبیەی سەر بە کانتۆنی فورات بە پێشەنگایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەبۆنەی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگێک ڕێکخرا. نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و سەدان هاوڵاتی بەشداربوون.

وتەبێژی پەیەدەی چەلەبیە گەردۆ خەلیل گوتی: "پارتەکەمان نزیکەی ٥٠ ساڵە بێ وەستان بۆ ئازادی و شکۆی گەلەکەی شەڕ دەکات و هەزاران گەنج لەم ڕێگەیە شەهیدبوون. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین و تێکۆشان گەش دەکەین".

هاوسەرۆکی مەجلیسی چەلەبیە مەیادە دەلی گوتی: "پەکەکە دژی ستەم و ئاسیمیلاسیۆنی سەر گەلی کورد دامەزرا و بووە سیمبولی بەرخۆدان و تێکۆشنا دژی ستەم و زۆرداری".

مەیادە جەختی کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان و تێکۆشان مەزن دەکەن.