لە لەندەن پانێڵی ٢٥ی تشرینی دووەم: بە تێکۆشان سەردەکەوین
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو، قەدەغەکردنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنانی کورد ڕوانگەیەک بۆ جیهان دروست دەکات.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو، قەدەغەکردنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنانی کورد ڕوانگەیەک بۆ جیهان دروست دەکات.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا مەجلیسی ژنانی ژیان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پانێڵێکی بە ناونیشانی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد سازکرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبول کەزبان کۆنوکچو و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سەرپیل کەماڵبای وەک قسەکەر بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.
لە تەڤگەری ژنانی کورد سۆنگوڵ ئەلبستان پانێڵەکەی بەڕێوەی دەبرد، گرنگی تێکۆشان بۆ مافەکانی ژنان، پرۆسەی سیاسی لە کوردستان و تورکیا، بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی ژنان هەڵسەنگاندیان بۆ کرا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی، کەزبان کۆنوکچو، بە ناونیشانی 'تێکۆشان لە دژی ئەو زههنییەتەی کە ژن، ژیان، ئازادی قەدەغە دەکات' بابەتی پێشکەش کرد.
کەزبان کۆنوکچو لە سەرەتای قسەکانیدا بڕیارەکەی پارێزگاری ئامەدی شەرمەزارکرد کە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”قەدەغەکردوە. ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی کورد ڕوانگەیەک بۆ جیهان دروست دەکات و تێکۆشانی ژنانی کوردستانیش وەک نموونە سەیر دەکرێت و وتی: “لە بەرخۆدانی دێرسیمەوە بۆ ئەسەنیورت، پەیامی دەسەڵات ڕوونە لەناوبردنی زەمینەی دیموکراتیکە، بەڵام دەتوانین بە یەکگرتن و بەشداریکردن ئەم پرۆسەیە پێچەوانە بکەینەوە. ڕۆژ بە ڕۆژ فشارەکان لەسەر ژنان زیاتر دەبن و ژنانیش بەرخۆدان دەکەن. لە ڕێگەی تێکۆشانەوە ئاییندەمان بە دەست دەهێنین".
سەرپیل کەمالبای: توندوتیژی دژی ژنان کێشەی دەسەڵاتە
سەرپیل کەمالبای، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، بە گوتنی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیپێکرد. سەرپیل کەمالبای ڕایگەیاند نارەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی کورد دەربڕی و سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنان کرد.
سەرپیل کەمالبای ئاماژەی بەوەکرد کە توندوتیژی دژی ژنان ئامرازێکە کە دەوڵەت بۆ ترس بەکاری دەهێنێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە مێژوودا ڕەنج و جەستەی ژنان زەوتکراوە. توندوتیژی دژی ژنان کێشەی دەسەڵاتە. دەبێت ژنان پاراستنی جەوهەری خۆیان پێشبخەن".
لە کۆتایی قسەکانییدا باسی لەوەکرد ژنان بنەمای هاودەنگی بەهێزتر بکەن. لە قسەکانیدا تیشکی خستەسەر باڵادەستی لەسەر ڕەنجی ژنان، جەختی کردەوە دەوڵەت لەڕێگەی بەپیرۆز دانانی خێزانەوە، ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی خۆی دەدات.
پانێڵەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە کۆتا هات.