'بەرخودانی ١٤ی تەمووز لە ئیمراڵی بەردەوامە'
گەریلاکانی هەپەگە ئۆرهان لۆتۆس و ئارمانج کۆلیس بەرخودانی ١٤ی تەمووزیان بە بیرهێنایەوە و وتیان، ئەو بەرخودنەی لە زیندانی ئامەد لە ساڵی ١٩٨٢ دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە ئیمراڵی و چیاکانی کوردستان بەردەوامە.
گەریلاکانی هەپەگە ئۆرهان لۆتۆس و ئارمانج کۆلیس بەرخودانی ١٤ی تەمووزیان بە بیرهێنایەوە و وتیان، ئەو بەرخودنەی لە زیندانی ئامەد لە ساڵی ١٩٨٢ دەستیپێکرد، ئەمڕۆ لە ئیمراڵی و چیاکانی کوردستان بەردەوامە.
گەریلاکانی هەپەگە ئۆرهان لۆتۆس و ئارمانج کۆلیس لەبارەی بەرخودانی ١٤ی تەمووز قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئۆرهان لۆتۆس: لە ٤٢هەمین ساڵیادی ١٤ی تەمووزدا بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردن کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ کەمال، خەیری، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز ئەنجامدرا و مۆری خۆی لە مێژوودا، لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا هەموو شەهیدانی شۆڕش بە بیردێنمەوە و لەبەردەم یادی ئەواندا بەژنی خۆم دادەنەوێنم. ١٤ی تەمووز لە مێژووی کوردستان و مرۆڤایەتیدا رۆڵێکی گرنگی هەیە. لەمڕۆشماندا شێوازی تێکۆشانمان دیاری دەکات. هەڵوێستی جەنگاوەری پەکەکە بە بەرخودانی زیندانی ئیمراڵییەوە هاتە ئاراوە و گەیشتە بەرزترین لوتکە. ئێستاش ئافرێنەری ئەو بەرخودانە لە هەلومەرجێک کە دژوارترە لە زیندانی ئامەد واتە لە زیندانی ئیمراڵیدا بەرخودان بەڕێوەدەبات. بۆ زیاتر لە ٢٧ مانگ دەچێت کە هیچ دیدارێک لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام نەدراوە و ناهێڵن یەک وتەشی بێتە دەرەوە. پێشتر لە زیندانی ئامەد دەیانگوت 'بە تورکی قسەبکە و زیاتر قسە بکە' ئێستاش ناهێڵن یەک قسەی رێبەرایەتی بێتە دەرەوە.
رێبەرایەتیمان لە ئیمراڵی بەردەوام لە بەرخوداندایە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکاری و سڕینەوە و دەبێتە خاوەنی هێزێک کە ئێمەش لە رێگەیەوە خۆمان بونیاد دەنێین خۆڕاگری دەکەین. ئەم بەرخودانە ئێستا لە تونێلەکانی شەڕدا دەکرێت. رێبەر ئاپۆ خۆڕاگری دەکات، ئێمەش دەتوانین خۆڕاگری بکەین، بۆیەش هەڤاڵان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و هەموو گۆڕەپانەکان بەرخودانێکی ئەفسانەیی دەکەن. ئەو رۆحە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دەستیپێکرد و لەپێشەنگایەتی ئەو دا بەرەوپێشچوو. ئێمە لەگەڵ بەرخدانی رێبەر ئاپۆداین، ئەوانەی دەماری ویژدانیان هەیە وڵاتپارێزن دەبێت لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە خاوەن هەڵوێست بن و خۆڕاگری بکەن. لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر فاشیزمێک کە مرۆڤایەتی ناناسێت و لە دژی مرۆڤایەتی شەڕدەکات و دەیەوێت مرۆڤەکان لەناو بباتت، تەنیا یەک بژاردە هەیە ئەویش بەرخودانە.
لەو بڕوایەداین کە گەلەکەمان کە گوێیان لە ئێمەیە بەشداری لە بەرخودان دەکەن و ئاڵای سەرکەوتن دەشەکێننەوە. کێ دەبێت با ببێت؛ دەبێت سەرهەڵبڕێت، خۆڕاگری بکات و گوڕ بە تێکۆشان بدات. سەرلەنوێ شەهیدانی ١٤ی تەمووز و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بە بیردێنمەوە و بەرامبەر بەژنی خۆم دادەنەوێنم. بەگیانی ١٤ی تەمووز دەچینە سەر کار و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازم.
'دەنگی بەرخودان لە زیندانەکانەوە بەرز دەبێتەوە'
ئارمانج کۆلیس: بەرخودانی ١٤ی تەمموز لە کەسایەتی کەمال پیر، عاکیف یەڵماز، محەمەد خەیری دورموش و عەلی چیچەک دەنگی دایەوە. لە کەسایەتی ئەو قارەمانانەدا هەموو خۆڕاگرانی ئەو سەردەمە یاد دەکەینەوە، بەژنی خۆمان بەرامبەریان دادەنەوێنین. ئەو هەڤاڵانەی ساڵی ١٩٨٢ سەرباری دەرفەت و توانای کەم چارەسەریان لە رۆژووی مردندا بینیەوە، بۆ ئەوەی بگەنە ئازادی بڕیارێکی لەم جۆرەیان دا، لەسەر ئەو بنەمایەش تا شەهیدبوونیان درێژەیان بە بەرخوداندا. ئەو بەرخودانەی لە ساڵەی ١٩٨٢ەوە تا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت سەرچاوەکەی ئەو قارەمانانەن. سەرۆکایەتی دەڵێت 'هێزی خۆم لە شەهیدان وەردەگرم'، ٢٤ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرڵی بێ وچان بەرخودان دەکات. سەرۆکایەتی رۆحی خۆی لە سەر بنەمای ئازادی بونیاد ناوە، داگیرکەر ناتوانێت ئیرادەی سەرۆکایەتی تێکبشێنێت. لەم سەردەمەدا لە سەنگەرەکانی شەڕیشدا رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز هەیە. هەروەها داگیرکەر دەیەوێت لە زیندانەکاندا ئیرادەی کوردایەتی تێکبشکێنێت و چۆکی پێدابدات، لەبەر ئەوەی ئەو ئیرادەیە سەرچاوەکەی بۆ ئەو قارەمانانە دەگەڕێتەوە، ئەو ئیرادەیە تێکناشکێت. جارێکی دیکە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە، ئێمە قەرزاری ئەو قارەمانانەین. لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و تاگەیشتن بە سەرکەوتن لە پێناو ئازادی گەلاندا تێدەکۆشین".
هـ . ب