چالاكیهكان بۆ یادكردنه‌وه‌ی عاكیف یه‌ڵماز و ده‌لال نورحه‌ق: ٤ داگیركه‌ر سزادران- نوێكرایه‌وه
له چالاكیه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی عاكیف یه‌ڵماز و ده‌لال نورحه‌ق ئه‌نجامدران، ٤ داگیركه‌ر سزادران و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
له چالاكیه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی عاكیف یه‌ڵماز و ده‌لال نورحه‌ق ئه‌نجامدران، ٤ داگیركه‌ر سزادران و ٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
"له پێشه‌نگانی به‌رخودانی ١٤ی ته‌موز، هێمای هه‌ڵوێستی نمونه‌یی و دڵسۆزی به دۆزی ئازادی گه‌له‌كه‌مان و پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه، رۆڵه‌ی قاره‌مانی خه‌ڵكی سه‌رحه‌د و شۆڕشگێڕی گه‌وره هاوڕێ عاكیف یه‌ڵماز له ٤٠ هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به رێز و پێزانینه‌وه به بیری ده‌هێنینه‌وه. هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی هاوڕێ عاكیف له دژی دوژمن، دڵسۆزی ئه‌و به دۆزی ئازادی، هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌رامبه‌ر گوشار، ئه‌شكه‌نجه و سته‌م به‌رده‌وام بۆ ئێمه نمونه‌یه و ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئامانجه‌كانی بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كه بۆ یادی هاوڕێ عاكیف یه‌ڵماز و ده‌لال نورحه‌ق ئه‌نجامدران، ٤ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه داگیركه‌ران بۆ بۆمبڕێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ئاماده‌یان كردبوون، له‌ناوبران. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦ جار به بۆمب و چه‌كی كیمیایی، ١٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٥٠ له دژیی داگیركه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی شه‌هید باهۆز به شێوازی سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا و لانیكه‌م داگیركه‌رێك سزادرا. دوای چالاكیه‌كه داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ١٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیاندا. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزادرا، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ١٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٣:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
له ١٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٢:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا
له ١٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. له هه‌مان كات ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه داگیركه‌ران بۆ بۆمبڕێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده‌یان كردبوو، له‌ناوبران.
له ١٥ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر به چه‌كی قورس لێیاندان.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمب و چه‌كی كیمیایی:
له ١٤ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆرشه‌پانی شه‌هید باهۆز ٦ جار به چه‌كی كیمیایی و بۆمب بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١٤ی ئه‌یلول گۆرشهپانهكانی به‌رخودانی شاخی جودی، سیدا و ساجا ١٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٤ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید فه‌داكار، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٢٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٤ و ١٥ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا، شاخی هه‌كاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم به كاتیوشا و چه‌كی قورس به‌ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ١٤ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت.
له ١٤ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێمدا سوڕایه‌وه".
هـ . ب