چیای بۆتان ژنی ناسی

لەسەر چیای بۆتان ژنان گەیشتنەوە بە کلتوری خۆیان. لەم چیایەدا خۆیان ناسییەوە و هەر ئەوەندەی خۆیان ناسییەوە بوونە خۆشەویست و ئەویندار، باوەڕیان گەورە بوو و خۆیان بۆ ئازادی فیدا کرد.

ئاوێتەبوونی گەریلاکانی بۆتان لەگەڵ سروشتدا، هەستی بۆنی بەهار لە ڕۆحیاندا لە پێکەنینە پاک و خۆشەویستانەکەیاندا دەردەکەوێت. ژنان لە چیاکان بوونە پیرۆزمەندی، پێکەنینیان بە خۆشەویستییەوە بوو بە ئومێدی بەرەبەیانەکان. مرۆڤ پیرۆزمەندیی چیاکان بە چ وشەیەک باس بکات هەر هێشتا بەشی ناکات. ئەوەی چیا مانادار دەکات لێکۆڵینەوە و هەوڵ و تێکۆشانی ژنانە بۆ ئازادی.

ژنان هەر ئەوەندەی خۆیان دەناسنەوە و شیکاری بۆ سیستەمی زاڵی باڵادەست دەکەن، مێشک و عەقڵییەتە بنەڕەتیەکە دەبیننەوە، ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگایەک بۆ ڕزگاری بدۆزنەوە. ڕووناکییەک دەبینن و بە زانایی و هۆشیاری و ڕووناکایی ڕێبەر ئاپۆ لەو نیشتمانە پیرۆزەدا یەکدەگرن. هەر ئەوەندەی دەکەوەنە هەوڵ و ئازادی دەگەڕێن و لە پێناویدا تێدەکۆشن بە پەرۆشییەوە بۆ بینییی هیواکان لە ژێر هەر دارێکدا یادەوەرەیەک بۆ لاپەڕەکانی مێژوو بە جێدەهێڵن. هەر کاتێک وێنەیەک دەگرن دەڵێن، ئەو وێنە بۆ مێژوو دەمێنێتەوە. هەموو ساتێک وەک هەڵبەستێک و شیعرێک لە مێشکی خۆیاندا دەنەخشێنن.

ژنان بە دڵسۆزی و خۆشی و ئومێدی خۆیان لەسەر چیاکاندا بوونە ڕەشەبای ئازادی. ژنان لەگەڵ سروشتدا بوون بە یەک و ئاوێتەى یەکتر بوون، بە قژی درێژ و ڕازاندوە جوانەکانیان، جوانییان بۆ بەهار بەجێهێشت. چیای بۆتان ئەم ژنانەی ناسی. هەر ئەوەندەی ناسینی داوای لە ژنان کرد، جێپێی و کاریگەریی خۆتان لەم خاکە پیرۆزەدا بەجێ بهێڵن تاوەکو ئەم چیایە هەمیشە تۆی لە بیردا بێت.

ئێمە بە خۆشیی ئازادیی ژنانەوە لە چیاکانی بۆتان بەرەو ئازادی دەڕۆین.

ژ.ت