دانیشتنی دۆسیه‌ی له‌یلا گوڤه‌ن دواخرا
له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له‌یلا گوڤه‌ن، كه له به‌فرانباری ٢٠٢٠ له زینداندایه و به بانگه‌شه‌ی ‘پڕۆژاگهندهی بۆ رێكخراو كردووه‘ دۆسیه كرایه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆسیه‌كه ته‌واو نه‌كردبوو، دانیشتنی دۆسیه‌كه دواخرا.
٣ دۆسیه‌ی جیاجیا له باره‌ی گوڤه‌ن كرابوونه‌وه یه‌كیان به تۆمه‌تی ‘پڕۆپاگه‌نده‌ی رێكخراوی كردوه‘ كرابووه‌وه. دانیشتنی دۆسیه‌كه له نۆهه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئامه‌د ئه‌نجامدرا. له‌به‌ر كێشه‌ی ته‌كنیكی له سیستمی دیداری ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ گوڤه‌ن كه له زیندانی خاپتدایه، په‌یوه‌ندی سازنهكرا.
سه‌ردار چه‌له‌بی كه پارێزه‌ری له‌یلا گیوڤه‌نه باسی له‌وه‌كرد كه دادوه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش نه‌كردووه و دوای ئاماده‌كردنی خوێندنه‌وه به‌یاننامه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی سیستمی ڤیدیۆیی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گوڤه‌ن ئه‌نجامنه‌درا و خوێندنه‌وه ئامادهنهكرا، ده‌سته‌ی دادگا دانیشتنه‌كه بۆ ٤ی تهمووز دواخست.
هـ . ب