دانیشتوانی مەخمور یادی شەهید هەڵمەتیان کردەوە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی ( مەخمور)، یادی ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتیی کەجەکە شەهید هەڵمەت (دیار غەریب) کرایەوە.

لە ٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی شەهید هەڵمەت (دیار غەریب) ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کرایەوە.

دەیان دانیشتووی کامپەکە بەشداری یادکردنەوەکە بوون و یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادی  دەستیپێکرد.

دوای ڕێزگرتن، لە یادەکەدا فیلمێک سەبارەت بەژیانی خەبات و تێکۆشانی شەهید هەڵمەت نمایشکرا.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت