دانیشتوانی مەخمور ئیدانەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیان کرد
دوای هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەخمور، دانیشتوانی مەخمور لەبەردەم مەجلیسی گەل گردبوونەوە و بەرەو شوێنی هێرشەکە رێپێوانیان کرد.
دوای هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەخمور، دانیشتوانی مەخمور لەبەردەم مەجلیسی گەل گردبوونەوە و بەرەو شوێنی هێرشەکە رێپێوانیان کرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خانوویەکی لە ناوەندی کەمپی شەهید ڕوستەم جودی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەدا یەکێک لە دانیشتوانی کەمپەکە بە ناوی عەبوزەید عەبدوڵڵا عوبەید شەهید بوو.
هاوڵاتیانی مەخمور بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکە لەبەردەم مەجلیسی گەل گردبوونەوە و بەرەو شوێنی هێرشەکە رێپێوانیان کرد.
یوسف کارا هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی دیموکراتی مەخمور ، لەبەردەم ئەو شوێنەی کە هێرشەکە تێدا ئەنجامدراوە قسەی کرد و وتی: گەلەکەمان کە خاوەن کەرامەتە، گەلێک کە بەهەموو هێزی خۆیەوە بەرەنگاری خۆفرۆش و خوێنڕێژان دەبێتەوە، ئەمڕۆ دوژمنی جینۆساید، دوژمنی مرۆڤایەتی لە کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەکدا هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوڵاتیەکمان بە ناوی ئەبو زەید دێرهنی شەهید بوو. بانگەوازی لە دەسەڵاتدارانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ناتوانن وابکەن هەنگاو بەرەو دواوە بنێین. خوێنی ئەبوزەیدان لەسەر زەوی نامێنێت. مەراسیمی شەهید بە شێوەیەک ئەنجام دەدەین کە شایستەی بێت. توڕەیی خۆمان لە بەرامبەر دوژمن بۆ بەرزترین ئاست بەرز دەکەینەوە”.
ڕێپێوانەکە بە دروشمەکانی "شەهیدان نامرن"، "خیانەت بمرێت" و "تۆڵەسەندنەوە" کۆتایی هات.
ف.ق