بەپێی زانیارییەکان، لە زیندانی ژمارە ٣ی جۆری تی لە ئامەد ئەشکەنجەی زیندانی قوربانی ئاتەش کراوە. دایە گوڵان ئاتەش دایکی ئەو زیندانییە بۆ ئەوەى کۆتایی بە ئەشکەنجەدانی کوڕەکەى بێت و کوڕەکەى بگوێزرێتەوە بۆ ئەرزرۆم لە بەردەم دادگای ئامەد دەستی بە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو.
لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکەدا، دایە گوڵان ئاتەش باری تەندروستیی تێکچوو و بەو هۆیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی و لە نەخۆشخانە چارەسەریی بۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ دایە گوڵان لە گەراجی پاسەکاندا ماوەتەوە و بەو هۆیەوە سەرمای بووە.
ژ.ت