ئەندامی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) ئایتەن دێرسیم گۆشەگیری ئیمراڵی، تێکۆشانی ژنان و بەرخودانی ١٤ی تەمووزی هەڵسەنگاند.
گۆشەگیری دژوار لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕدراوە بۆ گۆشەگیرییەکی دژوار و رەها. لە چوارچێوەی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەدا ئێوە دەتانەوێت چی بڵێن؟
سەرەتا سڵاو لە رێبەرایەتی دەکەم، وەک ئێوەش وتتان بەدیلگرتنی رێبەرایەتی تا ئەمڕۆش بەردەوامە، گۆشەگیری بەشێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوە دەچێت، ئەو سیستمە تەنیا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە جێبەجێ ناکرێت، بەڵکوو وەک رێبەرایەتی وتوویەتی، ئیمراڵی سیستمێکی نێودەوڵەتیە و گۆڕەپانێکی تایبەتە. ماوەی ٢٥-٢٨ مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەرایەتی نازانرێت، نە پارێزەران دەتوانن بیبینن نە دەتوانێت بە تەلەفون قسە بکات. ئەمە پاڵنەرێکی تێکۆشان و شەڕە بۆ ئێمە. دەبێت بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر بکەین.
راستە وەک بزوتنەوە بەردەوام لە تێکۆشانداین و کەمپینەکانیش بۆ رێبەرایەتی بەردەوامن، بەڵام بەرەوڕووی دوژمنێکی فاشیستین، کە مامەڵەکردنی نە بە گوێرەی یاساکانی تورکیایە و نە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییە. لەماوەکانی رابردووشدا شەش مانگ جارێک قەدەغەی دیداری بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەمە نە لە یاسا و نە لە لۆژیکدا جێگەی نابێتەوە و مامەڵەیەکی سیاسیە. لە سەرەتاوە ئامانجی پیلانگێڕی بریتیبوو لەوەی رێبەرایەتی لە بزوتنەوەکە داببڕن، پاکتاو و بێکاریگەری بکەن. بە زۆر شێوەی شەڕی تایبەت درێژەیان بەوەدا. دوایین جار فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ماوەی هەڵبژاردندا لەسەر رێبەرایەتی سیاسەتیان کرد. ئەوە شەڕێکی تایبەت بوو. ویستیان مێشک و هۆشی گەلی کورد ئاڵۆز بکەن، پارتەکان بێکاریگەر بکەن. لەبەرا،بەردا لێدوان و هەڵسەنگاندن درا کە ئەوانە هەمووی گەمەن.
رێبەرایەتیمان بەردەوام لە پێناو دیموکراتیکبوونی تورکیا تێکۆشاوە و لە کەسایەتی ئەودا و بە رەنجی ئەو تێکۆشانە بەردەوام بوووە بۆ ئەوەی هەموو گەلان بتوانن بە ناسنامە و زمانی خۆیانەوە بژین. لەئێستادا سەلامەتی و تەندروستی رێبەرایەتی جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێیە. بەردەوام بزوتنەوەکەمان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکات کە لەو بارەوە چی بکەین و چۆن بەردەوامبین لە هەوڵەکانمان. هەر کەسێک باس لە گۆشەگیری بکات، زیندانی دەکرێت. دەسەڵات لە رێگەی کۆنتڕۆڵ کردنی راگەیاندنەوە هەموان بێدەنگ دەکات، بۆیەش رێبەرایەتی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا و داوای کرد کە ئێمە گوڕ بە تێکۆشان بدەین.
دەبێت گوڕ بە تێکۆشان بدرێت
گۆشەگیری سەرتاسەری کوردستانی گەمارۆداوە، چواردەوری گەلانی گرتووە. لەبەر ئەوەی رێبەرایەتیمان تەنیا رێبەرایەتی گەلی کورد نییە، ئەوەی تێپەڕاندووە. هەم پاڕێزنامەی رێبەرایەتیمان، هەمیش پێرسپێکتیڤی ژیانی ئازادی گەلان لەسەر بنەمای دیموکراتیک کۆنفیدڕاڵ و هەم ئاستی تێکۆشانمان ئەوەی سەلماندووە. ئێستا لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا پارێزنامەکانی رێبەرایەتی دەخوێننەوە و کۆنفڕانسی لەسەر ساز دەکەن و ئیلهامی گەورە لە ئەندێشەکانی وەردەگرن.
لەم رووەوە دەبێت جی بکەین؟ دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بخەینە سەروو هەموو کارەکانمانەوە. هەموو کوردەکان لە پارچەکانی دیکە، واتە ئەوانەی پارێزنامە دەخوێنننەوە یخود ئەوانەی لایەنگری ئازادین دەبێت هەڵسنە سەرپێ. دەبێت گوڕ بە ئاستی تێکۆشان بدەن. بەتایبەتی ژنان، دەبێت لەبەرامبەر رەگەزپەرستی لەناو کۆمەڵگادا لە تێکۆشاندابین. دەبێت بێ سڵکردنەوە، بێ دوودڵی زیاتر ئازادیخوازبین و سنوورەکان بە فەرمی نەناسین. ژنان هەبوونی خۆیان لە رێبەرایەتیدا بینی. رێبەرایەتی بیرکردنەوەی بە ژنانی کورد کرد، پێناسەی کردن و وایکرد کە خۆبەڕێوەبەر بن. ژنی وەک نەتەوەی بندەست پێناسەکرد.
بە دڵنیاییەوە گەنجانی رێکخراو بوونیان هەیە. گەنجان رادیکاڵترین لایەنی کۆمەڵگان. دەوڵەت گەنجان لەناو دەبات. ئەگەر لە کۆمەڵگایەکدا گەنج بوونی نەبێت، ئایندەی ئەو کۆمەڵگایە چییە؟ لە زانکۆکانەوە بگرە تا گۆڕەپانەکانی دیکەی خوێندن و پیشەیی، ئەم دەوڵەتە هیچ شتێک بە گەنجان نابەخشێت. لە راگەیاندنیشدا ئەوە بە روونی خراوەتەڕوو.
دەبێت ئازادی بگرینەبەر
ئێوە دەستتان بە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە کرد و لە دژی گۆشەگیری تێکۆشان زیادی کردووە. ئێوە تێکۆشانەکە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری بە تێر و تەسەل دەبینینن؟
بەڵێ، ئەوەش تێکۆشانێکی ئێمەیە، تەنیا چالاکیەک نییە. بۆ نمونە پارێزنامە و ئەندێشەکانی رێبەرایەتی دەبێت بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو کۆمەڵگادا بڵاوبکرێنەوە. دەبێت ئەوەی تەنیا بۆ ماوەیەک نەبێت، کاتێک دەڵێن هەڵمەت ئەوە ماوەدرێژە. کەمپینی کات کاتی ئازادییە چەندین ساڵە دەستی پێکردووە و دەبێت بگۆڕدرێت بۆ ئەنجامێک. دەبێت ئەو خەبات ئایدۆلۆژی و رێکخراوەییە دە هێندە بکەین. ئەمەش پێویستی بە گیانبازی و رێکخستنی گەورە هەیە، ئینتەرناسیۆنالیستەکان و کۆمەڵگا دەبێت رێکخستن بکرێن.
پارێزەرانیش هەن. هەموانیش دەڵێن کە گۆشەگیری ئەشکەنجە و نامرۆڤانەیە. کەواتە ئەرکی پارێزەران چییە؟ هەزاران پارێزەر بۆ ئەوەی پاڕێزەرایەتی رێبەرمان بکەن داواکارییان پێشکەش کردووە. بە هەزاران پاڕێزەر دەتوانن بێنە تورکیا و باشوور و کوردستان، لە هەموو شوێنێک هەموان دەتوانن ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن.
بە هەزاران رۆشنبیر هەن، بەشێوەی بەرچاو لە ژێر کاریگەری ئەندێشەکانی رێبەرماندان. دەڵێن ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە ئیتر تیۆریک نییە، لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا پێکهاتووە. رێبەرایەتیمان دەڵێت ئێمە سەرلەنوێ مێژوو دەنوسینەوە، ئەو مێژووەوە نەنوسراوە دەیخەینەڕوو و دەبێت ئەو مێژووە بە زیندوویی ربگیرێت. ئەمە مێژووی گەلان، ژنان و گەنجانە. لەسەر بنەمای کات کاتی ئازادییە دەبێت نوێ بکرێتەوە. تا ئەو کاتەی دیدار لەگەڵ رێبەرایەتیمان ئەنجام دەدرێت دەبێت درێژە بە چالاکییەکەمان بدەین. ئەو هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییانە هەن، هەرکامێکیان رۆڵێکی هەیە. لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تا سی پی تی و یەکێتی ئەوروپا. دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە چالاکی بکەین. چالاکی جەماوەری و هاوشێوەی ئەوە. دەبێت کارێک بکەین چالاکییەکان بگەنە ئەنجام. دەبێت وەک بزوتنەوە، گەل و بەتایبەتی ژنان بە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەین، بڕوامان بە سەرکەوتن هەبێت و ئەو هەنگاوانە بنێین.
بەرخودانی گەورەی رۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز بۆ بزوتنەوەی ژنان بە چ واتایەکە؟
گۆڕەپان، جوگرافیا، بنەماڵە، ژینگە و هەلومەرجێک کە کەسەکان تیایدا دەژین ئەوان دەخوڵقێنێت. بەڵام ساتێکی مێژوویی بەم جۆرە چارەنوسی هەموو کۆمەڵگا دیاری دەکات. لەم رووەوە پێویستە مرۆڤ بچێتە ئەو قۆناغەوە. لەبەر ئەوەی مێژوو زیندووە. مێژوو زیندووە و کۆتایی نایات. مێژووی بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەکەمان ١٩٧٤. واتە هێشتا قۆناغێکی گروپ هەیە، هێشتا سەردەمی گفتوگۆیە، دەوترێت کە کورد هەیە یان نا. گفتوگۆ لەبارەی گەورەبوونی گروپەکە لە سەر پلاتفۆڕمی جیاجیا دەکرێت. لێرەدا رێبەرایەتیمان وتی کوردستان کۆلۆنیە و داگیرکراوە. تۆ ناتوانی شتێک کە هەیە نکۆڵی لێبکەیت، ئەگەر نکۆڵیش بکەیت کورد هەیە، پێشتریش هەبوون. واتە دۆخێکی نوێ نییە. بەڵام لە رێگەی کۆمەڵکوژیەوە ئەو هەبوونە بچوککرایەوە، نەتوانرا پاکتاو بکرێن، توێنرانەوە و بێدەنگکران. فەلسەفەی رێبەرایەتی و فەلسەفەی پەکەکە ئەوەی خستەڕوو.
ساڵانی ١٩٨٠، ١٢ی ئەیلول و بەر لەوەش قۆناغی شەڕێکی لەو جۆرەیە کە مرۆڤ ناتوانێت لەگەڵ سەردەمانی دیکەدا بەراوردیان بکات. هەموو بزوتنەوە چەپگرەکانی تورکیا، سۆسیالیستەکان و کەسانی پێشکەوتنخوازی گرتەوە. لەبەر ئەوەی نەریتێک لە تورکیا هەیە دەڵێت ئەگەر کۆمۆنیزم بۆ ئەم وڵاتە پێویست بێت من دەیهێنم. لەلایەن دەوڵەتەوە، لە رێگەی دەسەڵات، کپ کردنی کۆمەڵگا، خەڵەتاندن، وەرگرتنی دەنگ.. ئەمڕۆش ئارگۆمێنت هەیە و بەکاریدەهێنن، وابی دیموکراسی، یەکسانی و هەبوونی کۆمەڵگا دەکەن. ئەو بەڵگاندنە درۆیینانەن کە دەوڵت خستوونیەتە ناو کۆمەڵگاوە. بەر لە ساڵانی ٩٠ واتە سەفەربەری بۆ لەناوبردنی بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکانە، لەبر ئەوەش قۆناغێکی تاریکە. دەوڵەت هەوڵ دەدات هەموو بزوتنەوە شۆڕشگێڕییەکان سەرکوت بکات، لەناویان ببات، بیانگرێت و پاکتاویان بکات. ئەمە چۆن کۆمەڵگا بێهیوا دەکات؟ لە رێگەی گرتنی پێشەنگەکان. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کۆمەڵگا هیوای لەسەر هەڵچنیون ناچار بە خۆبەدەستەوەدانیان. هەڵبەت ئەمە بەرامبەر بە بزوتنەوەکەشمان کرا. لەبەر ئەوەی بزوتنەوەکەمان جیاوازە. ئەمە لەسەر بنەمای بزوتنەوەکانی دیکە نییە. رێبەرایەتی بە دروستی لە واتای کۆمەڵگا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێگەیشت، لەسەر ئەو ستراتیژە شۆڕش دەکات. هەموو ئەمانە جیاوازن. ئێمە بزوتنەوەیەکی تۆبە و پەشیمانی نین. لێکۆڵینەوەمان لەسەر هەموو شۆڕشەکانی جیهان کردووە. کاتێک مرۆڤ دێتە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاوازە.. لەم واتایەدا ئەو کاتە لە تورکیا و کوردستان بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی جدیی هەبوون، هەڤاڵان لە قۆناغی یەکەمی گروپیشدا دەچوونە کوردستان، لە سآرەکان کۆدەبوونەوە، دەچوونە سەردانی بنەماڵەکان و لەگەڵ گەنجان پەیوەندییان دەبەست. ئەو جیاوازیەیان دەبینی. دەیانگوت ئێوە جیاوازن. ئەوە جیاوازییەکەی نیشان دەدا.
لەلای ئێمە شۆڕشگێڕیی مێژوویەکی ٥٠ ساڵەی هەیە. زۆر پردمان رووخاند. پردەکان چین؟ دەرەبەگایەتی، دواکەوتوویی، پاراستنی بنەماڵە، ژیانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. بڕیاری ئازادیماندا. ئەوەش تایبەتمەندی شۆڕشگێڕانە. بە ئازادی دەژی و بە ئەوینەوە لەپێناو ئازادیدا قوربانی دەدات. ئەوەی هەڤاڵ کەمال دەیڵێت شتێکی ئاسایی نییە. دەڵێت ' هێندەی لەپێناویدا بمرین، ژیانمان خۆش دەوێت' . پەکەکە جیاوازییەکی بەو جۆرە دەخوڵقێنێت. رێبەرایەتی بەردەوام دەڵێت 'کەمال رۆحی منە، بە بێ ئەوەی بیڵێم ئەو دەزانێت بابەتەکە چییە'. رۆحی ئاپۆیی ئەوەیە. تێگەیشتن لە رێبەرایەتی ئەمەیە. هەستی پێدەکات کە دوژمن بە نیازی چییە. لەبەر ئەوەی هەموان کادر نەبوون. بە سەدان کادر، بەڵام بە هەزاران لایەنگر و دۆست بوون. مەرحەبایی کردوون، چووەتە ماڵەکەی، نانێکی داوێتێ، ئەو لاینگرە، وڵاتپارێزە و رێزی نیشانداوە.
زانابوونی سەرکەوتن لە رێگەی بەرخودانەوە دەستەبەر دەبێت
ئەشکەنجەدانی زۆر گەورە هەیە. ئەو کەسانەی راستەوخۆ شایەتی ئەوەبوون، باسی دەکەن. هەر یەک لە ئێمە لەگەڵ ئەوانەدا ژیاین و لە رێگەی ژیان لەگەڵ ئەوانەدا بووینە شۆڕشگێڕ. لەو رووەوە جەنگاوەرانی ئاپۆیی ئەوە دەسەلمێنن، دەبڵێن بۆ کۆتاییهێنان بەو شوێنە تاریکە دەبێت هەندێک شت بکرێت. واتە دەبێت تۆ هیوا بە کۆمەڵگا ببەخشیت. دەبێت تۆ زانابوونی سەرکەوتن لە رێگەی بەرخودانەوە بدەیتە کۆمەڵگا. چونکە ئەوەی دەخوازرێت پێکبهێنرێت؛ لەناوبردنی شۆڕش و شۆڕشگێڕانە لە زیندانەکاندا. ئەمە مێژوویەکی هەیە؛ من کوردم کوشت و لە ئارارات ژێر خاکم کرد، کۆنکرێتم کردەسەر و لەو بڕوایەدایە کە جارێکی تر ئەوە بکاتەوە. هەربۆیەش هەموو رێباز و ئامرازێکی ئەشکەنجە بەکاردەهێنێت کە لە جیهاندا بوونی نییە. بەڵام سەرنەکەوتن. لەبەر ئەوەی ئاپۆییەکان لە ناوەوەن. ئەوەی یەکەم چالاکی ئەنجامدا هەڤاڵ مەزڵوم بوو. واتە دەڵێت دەبێت یەکێکمان شتێک بکات. دەبێت ئەمە گەلە ئەمە ببینێت. دواتر چالاکی چوارەکان هەیە. چالاکییەکە بەو پەڕی وردییەوە بیری لێدەکرێتەوە تا بگاتە سەرکەوتن. ئەمە ئەوینی ژیانی ئازادە. خۆی لە خۆیدا ژیانی بنچینەیی شۆڕشگێڕی ئەمەیە، ئەخلاق ئەمەیە. بیرکردنەوەی ئەمەیە. هەڤاڵان هەستی پێدەکەن؛ دەڵێن 'ئاگر بە ئاو دانامرکێت، ئاگر گەش دەکرێت". ئەمانە وتەی زۆر قووڵن. ئەمانە تایبەتمەندی بەو جۆرە نیین کە بوترێن و بەسەریاندا باز بدرێت. دوای ئەوە مانگرتنی کەمال و خەیرییەکان هەیە. شایەتحاڵانی ئەو سەردەمە، باشتر باس لەوەدەکەن. واتە خۆمان بەوان گەیاند. "ئیتر ئەستەمە کەس لێرە بچێتە دەرەوە. ئێمە هاتینە ناوەوە، بەڵام بە زیندوویی چوونە دەرەوە ئەستەمە و لێرە هەموو کەس لەناودەبرێت. کەواتە دەبێت لێپرسینەوە و حسابپرسینەوە لەگەڵ فاشیزم بکرێت، ریشەی هەڵتەکێندرێت. لەدژی ئەوەش دەبێت هەندێک شت بکرێت".
ئەوە لە دادگا بە سەربەرزی و شکۆمەندییەکی گەورە، بە بانگەشەی سەرکەوتنی گەورە رادەگەیەندرێت. "ئێمە وەک پەکەکەییەکان لە دژی ئەو ئەشکەنجانەی دەکرێن، سیاسەتی لەناوبردن، هەوڵەکانی هەڵتەکاندن لە ریشە و نکۆڵی، جەستەمان دەخەینە بەرمردن". رۆحی ١٤ی تەمووزی پەکەکە، رۆحی پەکەکە، ئایدۆلۆژیاکەی و نەریتی بەرخودانەکەی دیاریدەکات. بەڵێ، رۆحێک هەبوو. بەڵام راستەوخۆ زیندانی کرا. واتە ئەگەر رۆحێک زیندانی بکرێت، ئەنجام بەدەست دەهێنێت. مرۆڤێک جەستەی خۆی دەخاتە بەر مردن، بەڵام ئەم مردنە ئەو مردنە نییە کە ئێمە دەیناسین. بەو جۆرەی کۆمەڵگا نییە کە مرۆڤ خۆی بەدەستەوە بدات. لەو مردنەدا ئافراندنی ژیان هەیە. هەڤاڵ کەمال وتەی زۆری هەیە. بە ٥-٦ کەسەوە دەستیان پێکرد. تادێت ئەو ٥-٦ کەسە زیاد دەبن، دەبنە ١٠ و ١٥ و زیاتر دەبن، بە هەموو زیندانەکەدا بڵاو دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی هەمووان هەڤاڵ کەمال پیریان دەناسی، خەیری دورموشیان دەناسی و هەڤاڵانی دیکە عاکیف یڵماز و عەلی چیچەکیان دەناسی.. یەک لەوان لە چالاکییەکەدا زۆر ئاکتیڤە، یەکیان زۆر رێکخستنکراوە، یەکیان زۆر پێداگرە، یەکیان زۆر بە ورە و بە جۆش و خرۆشە. ئەمە دەرخەری چییە؟ گوزارشتە لە سەرکەوتن. دەڵێن هەر لە سەرەتاوە ئێمە سەرکەوتین. ئێمە بەشەش کەسەوە دەستمان پێکرد، بووە ١٠، بووە ٢٠، بووە ١٠٠. ئەوەتا ئەمە سەرکەوتنە. بە دڵنیاییەوە شۆڕش و شۆڕشگێڕان سەردەکەون. کەس ناتوانێت شۆڕش و شۆڕشگێڕان ببەزێنێت. ئەمە فەلسەفەیەکە. ئەوە خواست و بڕیارێکی ژیانە. بە بێ بوونی هیچ دەرفەتێک، بە جەستەیەکی رووتەوە، بەڵام بە ئەندێشەیەکی ئازادەوە.
بۆ وێنە هەڤاڵ سارا (سەکینە جانسز)یش لەو کاتەدا لە زینداندایە. ئەو زیندانەش زیندانی ئامەدە. زیندانی ئامەد مێژوویەکی نوسیەوە. ئەو مێژووە لەم رۆشدا بەزیندوویی ماوەتەوە. هەربۆیە رۆحی ١٤ی تەمووز رۆحی گیانبازییە. رۆحی ١٤ی تەمووز رۆحێکی سەرکەوتنە. رۆحی ١٤ی تەمووز ئەوەی سەلماند؛ ئاپۆییەکان لە هەر شوێنێک، لە هەموو هەلومەرج و دژوارییەکدا دەتوانن سەربکەون.
ئاخۆ دەتوانین بڵێین ڕۆحی بەرخۆدان لە ١٤ ی تەمموزەوە دەستیپێکرد و ئەم ڕۆحە وەک میراتێک تا ئێستە بەردەوامە؟
بەڵێ، بەم هۆیەوە، خۆی لە خۆیدا فەلسەفەیە؟ فەلسەفەکە چییە؟واتە مانا دەبەخشێتە ژیان و دەژی، چ مانایەک؟ ئازادی... چ دەخەیتە نێو ئەم فەلسەفەیەوە؟ ژیانی ئازادی گەلان دەخەیتە ناوییەوە، هەروەها بەگوێرەی ئەوە ژیان دەکەیت. ئێستە، ئەگەر سیستەمێک بیەوێت لەناوتان ببات، خاوەنی باوەڕ و هۆشیارین بۆ لابردنی ئەم سیستەمە، بۆ نموونە، هاوڕێیان خاوەنی بەرگرینامەن لە زیندان، هێشتا دەیانخوێنینەوە. ئەوەی لەو قۆناغەدا دەستنیشیان کرد، ئەو هاوارەی لەو قۆناغەدا دژی فاشیزم بەرزیان کردەوە، کاتێک وتیان ناتوانن دادگایمان بکەن، کاتێک ئەوانیتریان دەدواند، بە جێناوی تاکەوە بانگیان دەکردن "تۆ"، بەڵام کاتێک بانگیان لە هەڤاڵان دەکرد، بە جێناوی کۆ بانگیان دەکردن "ئێوە". تەنانەت دوژمنیش ڕێزتان لێ دەگرێت، ئەمە دەبێتە شێوازی ژیانت، هەڵوێستت بەرامبەر دوژمن دەستنیشان دەکات. بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز هەیە و بەرخۆدانی هاوڕێ ساراش هەیە، هەڤاڵ سارا لە کتێبەکەی دەیگوت: "لە شەهیدبوونی هەڤاڵ مەزڵوم و چوار شۆڕشگێڕەکەی تر، سەرنجماندا شتێک ڕوودەدات". بە مانایەکی تر، بێدەنگیەک لە زیندان باڵادەستە، هزرێک لەنێو زیندانە، ڕەوشێک لە زیندان باڵادەستە، پێویستە بەپەلە فێری بین. کاتێک دەچوونە دادگا لەنێو خۆیاندا پرس و ڕایان دەکرد. هەروەها کاتی مردنیان. لە ئەنجامی تێکۆشانەکەیان هەڤاڵ سارا دێت و دەڵێت: "هەڤاڵانمان ڕۆژووی مردنیان دەستپێکردووە، ئێمەش دەبێت بڕیاربدەین، دەست پێ بکەین". هەڤاڵ سارا پێشەنگایەتی دەکات، ئەم ڕۆحەش کەسانیتری ئافراند. ئەوەی پەکەکە دەکاتە پەکەکە، ئەم ژیانە هزریەیە. هەروەها نامەی هەڤاڵ کەمال و خەیری و عاکیف و عەلی هەن بۆ تەڤگەر و گەل و تاکی خێزانەکەیان. بەم هۆیەوە، پێناسەی ئایدۆلۆژی نوێ هەن، شیکاری قووڵ هەن. بۆ نموونە، محەمەد خەیر، پزیشک و مامۆستایە، خێزانەکەی دەڵێن ئەم پیشەیەش بەسوودە بۆ جڤاک، بەڵام ئەو دەڵێت "نەخێر، ئەگەر ببمە پزیشک تەنها چەند کەسێک چارەسەر دەکەم، بەڵام ئەگەر ببمە شۆڕشگێڕ، جڤاکێک چارەسەر دەکەم". لەبەرئەوەی وەک شۆڕشگێڕێک خاوەنی هزر و تەڤگەرم، هەرکات ئەم هزرە پەرە بسێنیت، جڤاک بەئاگادێت، ئیتر هۆشیارییەک لەنێو جڤاک پەرەدەسێنێت. ئەمەش دەبێتە سەرهەڵدانێک دژی دەوڵەت و کۆڵۆنیاڵیزم. بۆیە دەڵێین، ناتوانن بمانسڕنەوە. دەتوانن ئەشکەنجەمان بدەن و نکۆڵیمان لێ بکەن، بەڵام ناتوانن ئەم تەڤگەر و تێکۆشانە کپ بکەن، چونکە ئەم تێکۆشانە تۆوی خۆی چاند و بڵاوی کردەوە، ئەم تۆوە ڕەگی داکوتاوە لەنێو خاکدا.
بۆ نموونە، دار چنار، دارێکی ڕەگدارە، وا نییە؟ داری لەم جۆرە هەن. بۆیە، هەموو ڕەگەکانی لەنێو خاکدا بڵاوبۆتەوە، ناکرێت ڕیشەکێش بکرێت. بۆیە ڕێگەی خۆی دەزانێت. بەم جۆرە، بەرخۆدانی زیندانی ئامەد ڕایەکی گشتی مەزنی ئافراند. بۆ نموونە، نامەکەی هەڤاڵ مەزڵوم، تێیدا دەڵێت، ئێمە دەستمان پێکرد، ئێستە پێویستە ڕێکخستنیش دەست بەمە بکات، چونکە گەلیش لەدەرەوەیە، ئەم بەرخۆدانە دەکات بناغەی خۆڕێکخستن، بەڵام بەبێ پەلەکردن و پەرتەوازەکردنی...چونکە باوەڕی گەل بە شۆڕش دەشکێت.
لەگەڵ پێشبینیکردنی کودەتا ١٢ ی ئەیلول، ڕێبەرمان ڕوویکردە دەرەوی وڵات بۆ بەهێزکردنی تەڤگەرەکە، لەوێ هەزاران چالاکوانی پێگەیاند لە ئەکادیمیای مەعسوم کورکماز و ڕەوانەی کردن بۆ کوردستان. ڕێبەر گوتی: "ئەمە بۆ ئێمە وەک ڕێنمایی بوو، دەبوو بەپەلە بەگوێرەی ڕێنماییەکان بجووڵێینەوە". هەروەها ڕێبەر لە بەرگرینامە و شیکارییەکان خۆی ڕەخنەدەکات. ئەوەتا نەوەی ئەو کەسانەی ئەم ڕۆحەیان چاند، گەیشتوون بەم ژیانە. لێرەدا، لە کەسێتی هەڤاڵ سارادا، بەرخۆدانی ڕاستەقینەی ژنانی زیندانەکان هەیە. لەبەرامبەر فاشیزمی جەلاد ئەسعەد ئۆکتای یەڵدرن، هەڵوێستی ژنان هەیە.
پەکەکە هەردەم هەبوونی ئافراندووە
بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز هەزاران بەرخۆدەری ئافراند. لەگەڵ خۆیدا چاندێکی فیداکاری هێنا. بەم مانایە، بەتایبەت لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا، کام ڕۆح، فیداکاری، هەڵوێستی ژن پێکهات؟
تەڤگەری ژن بە فەلسەفەی پەکەکە دامەزرا. بۆیە، ڕێبەر دەیگوت: "جەوهەری پەکەکە، جەوهەری ژنە، پەکەکە پارتی ژنانە". ئەم چاندە کاریکردە سەر هەموو زیندانییەکان، لەدەوری کۆبوونەوە و تێکۆشانیان بۆ دەرەوە ڕاگەیاند. بەرخۆدان لەپێش هەشتاکان بە چەند کەسێک دەستیپێکرد و ژمارەیان زیادی کرد. بە تێپەڕینی کات، بەشداربوون لە پەکەکە زیادی کرد. جڤاک ڕزگاری خۆی تێدا دەبینیت. جەوهەری ئەم نەریتە چییە؟ فیداکاری هەردەم پێکنایەت. وەک ئەوەی ڕێبەر بە قووڵی پێناسەی دەکات. ڕێبەر دەڵێت تایبەتمەندییەکی فیداکار، وەڵامدانەوەیە لە کاتی گونجاو. لە ١٤ ی تەمموز، لەو شوێنەی ویستیان وێرانکاری بکەن، هەبوون ئافرێنرا. هەڤاڵ زیلان هەیە. چالاکییەکەی بە چ مانایەک دێت؟ پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەرمان هەیە و پێویستە وەڵام بدرێتەوە. ئەمە ئەو ساتەیە. کاتێک گەریلا چالاکی دەکات، بەڵام دەتوانن گورزی گەورە لە دوژمن بدەن لەڕووی تاکتیک و ئەنجام و داهێنانەوە. بەم هۆیەوە، ڕێبەر دەڵێت، کەسێک نەچوو خۆی بتەقێنێتەوە. با بڕوانین، هەڤاڵ زیلان ٤ بۆ ٦ ڕۆژ بە بۆمبەکانەوە خەوت. ئەمە هەڵوێستە. ئەمە خودی ئامانجەکەیە. چ پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئەمە. بۆیە دەڵێین، فەلسەفەی پەکەکە مانای زاڵبوونە بەسەر سەختییەکاندا. گەریلاکانی پەکەکە لەمەدا سەرکەوتن. دەڵێین پەکەکە لە نەبوونەوە پەیدابوو، هیچ شتێک نەبوو. ڕێبەر هەمیشە ئەمەی ئافراندووە. کاتێک ڕێبەر باس لە پەکەکە دەکات، ئەمە دەردەکەوێت. بۆیە ئەم دەرفەتانەمان پێ نەدراوە. کەرەستەی وەها لەبەردەست نەبووە. بەڵکو ئایدیا و بڕیار و داخوازییەک هەبوو. ئەوان ناڵێن "با ئایدیایەک بئافرێنین، دواتر ڕووبکەینە گەل"، پەکەکە وەها گەشەی نەکرد. کاتێک ئایدیاکە دەرکەوت، پەکەکە پەیڕەوی کرد. پەکەکە هەر لە دامەزراندنییەوە تەڤگەری گەل بووە.
لەگەڵ چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان، هەم لەنێو جڤاک و هەم لەنێو گەریلا، هەزاران ژن ناوی خۆیان گۆڕی بۆ زیلان، لەم چالاکییەوە ڕۆحیان وەرگرت. بێگومان بەرەو سەرکەوتن دەبرێت.
ئێمە شیکاریمان بۆ مردن کرد
پاشان هەڤاڵ سەما هەبوو.. ئەوکات چی لە زیندان سەپێنرا؟ ڕێبەری درۆیین، تێگەیشتنی هەڵە لە ژیان. دوژمن نیازی چ بوو؟ "بژین، ئێمە دەرفەتتان دەدەینێ". ویستیان ڕۆحی شۆڕش لە ئامانجەکەی دابڕن. بۆیە ناودەبرێت بە چاکسازی. بە مانایەکی تر، تاوەکو لە ئامانج و ئایدۆلۆژیا و ژیانتان دوورتان بخەنەوە و بتانخەنە خزمەتی خۆیانەوە. هەروەها نامەکەی هەڤاڵ سەما بۆ ڕێبەر و تەڤگەری ژنان و ڕای گشتی و جیهان ماوە. بۆیە دەڵێین، ئەم حاڵەتی مردنانە ئاسایی نییە. وەک مردن مامەڵەی لەگەڵ ناکەین، بەڵکو وەک ژیان و واتایەک لێی دەڕوانین. هەمووان لە مردن دەترسن، ڕاستە؟ بەڵام ئێمە شیکارییمان بۆ مردن کرد. بەڕاستی کردمان. بۆیە لە مردن ناترسین. زانیمان لەناوچوونی جەستە مانای لەناوچوونی دۆزەکە نییە. ڕاستی پەروەردەی جڤاکی و گەل هەیە. کاتێک چالاکییەکەی ئەنجامدا، گوتی: دەبمە پردێک لە ٨ ی ئازارەوە تا نەورۆز. بڕیارمدا و ڕامگەیاند نابێت ئەم شتانە سەربگرن. ئەوکاتە تەسفیە لەناوخۆدا هەبوو، ڕێبەری درۆینە هەبوون. بۆیە هەڤاڵ سەما دەیگوت: "دوو خۆر، دوو سەرچاوەی ئیلهام نابێت". ئەگەر شتێک نەبێت و بسەپێنرێت ئەوا ئەنجامی نابێت. ساختەکارییەک دەردەکەوێت، جەوهەرێک هەیە و ساختەکارییەک هەیە لاسایی دەکاتەوە. بەم مانایە، ئەم نەریتە، ئەم ژیانە، ئەم فەلسەفەیە هەمیشە خۆی دەپارێزێت. بەڵام شێوازی چالاکی دەگۆڕێت. رێبەر دەڵیت: "نەوەک ئەوەی بیرم لێ نەکردبێتەوە، بەڵام لاسایکردنەوەی شتێک مانای پێگەیشتن و پەیوەستبوونی نییە". بڕوانن شێوازێکی هەر چالاکییەک جیاوازە. هەریەکەیان شوێن و کات و ژینگە و مامەڵەی جیاوازی هەبووە. ئەمە گرنگە، شۆڕشگێڕی و ئاپۆیی خاوەنی تایبەتمەندییە. ئاگر و ڕووناکی دەوری ڕێبەر ناکوژێتەوە، ئاپۆیی هەر دەبێت، هەردەم تێکۆشەرانی ئەم تەڤگەرە دەبن.
ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. چالاکیەکان دەوڵەمەندتر دەکرێن. لە ڕاستی ڕۆژئاوا، هاوڕێ ئارین میرکان دەرکەوت. سەدان فیداکار لەو شۆڕشە پەیدابوون. ڕۆژئاوا بەرئەنجامی کام هزر و فەلسەفەیە؟ بەرهەمی ١٤ ی تەمموزە. ئەمە گوزارشتە لە گەشەی جڤاکییانەی فەلسەفەی ڕێبەر. چۆن ژنان لە سەنگەرەکانی پێشەوە دژی داعش جەنگان؟ ئەمەیە فیداکاری. فیداکاری تەنها هەنگاونان نییە بەرەو چالاکی. فیداکاری شێوازی ژیانە، گوزارشتە لەم ڕۆحە. لە چیاکانیش وەهایە. ئەمڕۆ چاوپێکەوتنی هاوڕێ کەسییەکانی ئەو هاوڕێیانە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە تەلەفزیۆن و چاپەمەنی بڵاودەبێتەوە، ئەوە ڕۆحی کەمالە، ڕۆحی زیلانە، ڕۆحی ساریایە، ڕۆحی سەمایە.
ئەمڕۆ بەرخۆدانێکی بێ وێنە هەیە دژی فاشیزم لە چیا ئازادەکان. بەرخۆدەران زیلان و خەیریان نەناسی، بەڵام بە ڕۆحی ئەم بەرخۆدانەوە شەڕ دەکەن. ئەم پەیوەندییە ڕۆحییە چییە؟
ئەمە پەیوەندی ئایدۆلۆژییە. زیهنیەت و ڕۆحیەتی ئامانجدار و زیندووە. ئامانجی گەریلا ئاپۆییەکان چییە؟ پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتییە لەڕێگەی زیهنیەتی ژنەوە. هەزاران ساڵە زیهنیەتی پیاوسالاری بونیادنراوە. ئەمە لەکۆتاییدا شەڕی بەربەریزمە. وەک دەڵێن شێوازێکی نائەخلاقی و فاشیست هەیە هەمووان لەناودەبات. ئێمە لەسەر بناغەی پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتی نەبەزیو تێدەکۆشین. یادی هەڤاڵە شەهیدەکان جیاوازی ئافراند. ژیان پەیوەست بە بەخشینی مانای ڕاستەقینەوە. بۆ نموونە، هەڤاڵ لەیلا سورخوێن، ٣٠ ساڵ لە زۆربەی گۆڕەپانەکانی کوردستان شەڕی کرد، بە کەسێتی و حەماسەت و دڵسۆزی و ئەخلاق و چاند و هاوڕێتییەکەی. وەک ڕێبەر دەڵێت، "ڕۆحی مناڵیم لەدەست نەداوە"، ڕاستییەکەی هەڤاڵ لەیلا هەمیشە بەجۆشوخرۆش بوو، لە بچوکترین شتەوە مەعنەویاتی وەردەگرت، هەردەم دڵخۆش و لەسەر بناغەی سەرکەوتن هەنگاوی دەهاویشت... هەرگیز دوودڵ نەبوو. گەریلاکانی یەژاستار بە پێشەنگایەتی لەیلا پتەوکران. وەک چۆن ئەو گەریلایانەی پەروەردەی گوڵچیا بوون، ئێستە بەرخۆدان دەکەن. ئەمە گوزارشتە لە کامڵبوونی ئایدۆلۆژی، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان.
ئیرادە بەهێزترە لە تەکنیک
لەنێو ئایدۆلۆژیای پەکەکەدا، ڕەگەزی وڵاتپارێزی و هەڤاڵێتی و تێکۆشان هەیە. ئەم ڕەگەزە بۆتە خودی ژیانمان. ڕێبەر دەیگوت، دەوڵەتان پشت بە تەکنیک دەبەستن. ئەوکات دوو بلۆک لە جیهان هەبوون. ڕوسیا و ناتۆ. هاوپەیمانی وارسۆ، هاوپەیمانی ناتۆ. دژی یەک کێبڕکێیان دەکرد، شەڕی زیاتر و بەهێزکردنی سوپا و هتد. تا ئەمڕۆش هەڕەشە لە جیهان دەکەن. ڕێبەر دەیگوت، کەسێک وەها پەروەردە دەکەم، ئیرادەیەکی وەها پەرە پێ دەدەم، زانینێکی وا بونیاد دەنێم، ئەو تەکنیکە ببەزێنێت. ئەمڕۆ، ئەوانەی لە زاپ و مەتینا و حەفتانین شەڕدەکەن، ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن. بەڵێ، شەهیدمان هەیە. ئەرک و بەرپرسیاری لەسەر گەلەکەمان و گەریلاکانە بەرامبەر شەهیدان. بەرخۆدان تەنها هی گەریلا نییە. بەرخۆدان هی هەموو جڤاکە. ڕاستە هەزاران کەس ڕێبەریان نەدیوە، وا نییە؟ ئەمە خەونی هەموو ژن و گەریلایەکی پەکەکەیە. ئێمە بەم خەونەوە تێدەکۆشین. ڕاستییەکەی وەها لای تەڤگەری ئاپۆیی هەیە. بۆیە پەکەکە تەڤگەری ڕێبەرە. تەڤگەری ژنە. هەروەها تەڤگەری گەل تەڤگەری ڕێبەرە. هەمووان لەم بارەیەوە پەیامیان هەیە.
واتە بەگوێرەی هەلومەرج ژیان ڕێکدەخەن. شۆڕش بەم جۆرەیە. ملکەچی هەلومەرج نابێت، ئەوان شۆڕش بەگوێرەی هەلومەرج ڕێک دەخەن. ناڵێن، بەربەستێکم لەپێشە و تێناپەڕێ، بەربەستی زۆری وەهام لەپێشە. بۆیە ئازادی ئیرادە، مانای ئازادی هزرە. بۆیە بە وەستان و بەشداری، بەڕاستی دەبێتە گەریلا، بەڵام دەبێت ئەمە بگۆڕێت بۆ تێکۆشان.
بێگومان تێکۆشانەکەمان گرنگە و جڤاکی بۆتەوە. بەمانایەکی تر، ئەوەتا کەسانێک لە ڕۆژئاوا پێشەنگایەتی دەکەن. ئەوان شەهیدی ئەم شۆڕشەن. کەسانێکن لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر خۆ پەروەردە دەکەن. ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەر ڕێبەر و پەکەکە، دەبێت ئێمەش هێرش بکەینە سەر دوژمن. لەو شوێنەی ژنان هەن، تێکۆشان هەیە. لەو شوێنەی ژن دەبێتە خاوەنی زانین، جڤاک دەبێتە خاوەنی زانین. ئەمە ڕاستی سەلمێنراون، سەلمێنراوی مارکس و لینین. هەموویان سەرچاوەی ئیلهامی ئێمەن. ئایدیای پەروەردەی جڤاکی سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. گەریلاکانی یەژاستار لە هەموو ڕەوشێکدا پێویستییەکانی تێکۆشانیان بەدی هێناوە. دەبێت هەمووان شێوازی پێشکەوتن ئاشنابن. بۆیە ئێمەی گەریلا دەبێت ڕێگەی ڕاست بناسینەوە. با عەشقی تێکۆشانی هەڤاڵان کەمال و خەیری و مەزڵوم و جاران، فەلسەفەکەیان دەربارەی ئازادی و گورزەکەیان لە دوژمن، بگۆڕین بۆ زانین.
زۆر هەلمان لەبەردەستە، هەمووان خاوەنی زانین لە هەموو بوارێک. کەرەستەی تێکۆشان لە هەموو شوێنێکە، وا نییە؟ بە مانایەکی تر، لە هەموو هەلومەرجێکدا بەردەستە... گرنگ ئەوەیە، شتەکان باش ببینرێن و بگۆڕدرێن بۆ تێکۆشانی بەهێزتر. هاوڕێتی واتە ڕێکردن لەسەر هەمان ڕێگە، درێژەدانە بە خەون و ئامانجەکانیان بە باشترین ڕێگە.
پێویستە هەموو ژنان، بە چاوپۆشی لە شوێنەکانیان، لەپێناو تێکۆشانی بەهێز ئامادەبن. پێویستە بڕوامان هەبێت، دەتوانین ئازادی جەستەیی لەڕێگەی تێکۆشانەوە فەراهەم بکەین، پێویستە ڕێگە خۆش بکەین و بجووڵێین.