دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهبای بۆردوومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندەکانی حەساجک و وەحشییەی لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا بۆردوومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گوندەکانی حەساجک و وەحشییەی لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، ناوچەکانی نێوان گوندەکانی حەساجک و وحشییەی سەربە کانتۆنی شەهبا لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بە چەکی قورس بۆردوومان کراون.
داگیرکەران هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی ناحیەی تل ڕفعەت لە شەهبا.
تا ئێستا نزیکەی ١٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو ناوچەیە کەوتوون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی هێرشەکە نییە.
ژ.ت