فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری كرد-نوێكراوه‌ته‌وه‌

فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری بۆردومان كرد.

فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی ده‌وڵه‌تی تورك كاتژمێر ١٢:٤٠ به‌ كاتی هه‌رێمه‌كه‌ بۆردومانی ماڵێكی له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی مه‌خمور كرد.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا یه‌ك له‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ به‌ ناوی ئه‌بوزه‌ید عه‌بدوڵا عوبێد برینداربوو و گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. 
بۆردومانه‌كه‌ زیانی زۆری به‌و ماڵه‌ گه‌یاند كه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر.
پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ راگه‌یه‌نراوی رۆژنامه‌وانی هه‌بێت.

هـ. ب