فەرماندەیی نەپەگە پیرۆزبایی لە گەریلا کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد.
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد بۆ ئەو فەرماندە و گەریلایانەی لە هەرێمی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەدیان ئەنجامدا و ١٨ داگیرکەریان سزادا.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
"پێش هەموو شتێک، جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هاوڕێیانی هێژامان پیرۆز دەکەین، بەڕێزەوە سڵاو دەنێرین. پێشەنگ و سیمبولەکانی تێکۆشانمان هاوڕێ شیلان کۆبانێ و هاوڕێ فوئاد، جوان، زەکەریا و جەمیل کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ شەهید بوون، لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە بەو بەهایانەی شەهیدەکانمان بە گیانی خۆیان ئافراندیان، درێژە بە شۆڕشی ئازادی و تێکۆشانی پیرۆزی نەپساوە دەدەین و خاوەندارێتی لە یادەوەرییەکانیان دەکەین.
لە ٢٦ی تشرینی دووەم، ئەو شەوەی پارتەکەمان (پەکەکە) دامەزرا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەلی مەتینا ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد ئەنجامدرا. بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی لە ٥ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر دوژمن، و بە تاکتیکی هەڵکوتانەسەر و هێرش لە دوژمن درا. ئەو گورزە کاریگەرانەی لە دوژمن دەدرێن، نیشانی دەدەن کە لە شێوازی جموجوڵ و نهێنیدا، وردبینی و قووڵییەک بەدەست هاتووە. بە داهێنانی میتۆدی هاوچەرخ و ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی، ١٨ سەربازی دیکە سزا دراون، فەرماندەشیان تێدایە. هاوکات چوونەتە سەر تەرمەکانیان و دڵنیابوون لەوەی سزا دراون، دەستگیرا بەسەر چەکێکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بی. کی. سی. و بۆمبهاوێژێک و ٢ چەکی تاکەکەسی MP-55 و چەندین کەرەستەی سەربازی دیکەدا. نەوەک هەر ئەمە، بەڵکو لە نیوەی شەودا، لە ناو شەڕی دژواردا، زانیارییەکان لەسەر هەندێک لە سەربازە سزا دراوەکان مسۆگەر کران و تۆمار کران. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێن چالاکییەک بوو لەسەر بناغەی تاکتیکی هاوچەرخ، بە ڕێبازێکی گونجاو ئەنجامدرا، بەبێ هیچ زیانێک گورزی گران لە دوژمن وەشێنرا و چەک لەسەر دوژمن هەڵگیرا.
ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەی لە پلاندانان تا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێن بەشداربوون و ڕەنج و پێشەنگایەتییان نواند.
واتایەکی مەزنی هەیە، کاتێک ناوی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان، فەرماندەیەکی ژنی کوردی قارەمان، شۆڕشگێڕ و فریشتەئاسا و فیداکارێکی وەک هاوڕێ شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد لەم ئۆپەراسیۆنە نراوە و لە شەوی دامەزراندنی پەکەکەدا ئەنجامدراوە.
ئەم چالاکییە نەوەک هەر تەنها گورزی لە دوژمن وەشاند، بەڵکو دووبارە ڕاستی شەڕی لە کوردستان پیشاندا، خەنجەرێکی لە ڕۆحی بەرەی شەڕی تایبەت دا کە دوژمن بە درۆ دایمەزراندووە. دووبارە درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی لەناوبرد کە هەرگیز زیانەکانی خۆی ئاشکرا ناکات، یان ئەو کاتەی ناچار دەبێت بەشێکی بچوک لە زیانەکانی ئاشکرا دەکات، یان باس لە زیانی گەریلا دەکات، هەرچەن گەریلا هیچ زیانی نەبووە.
بە هەستێکی شۆڕشگێڕییەوە، سڵاو لەو هاوڕێیانە دەکەین کە بە ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆییەوە شەڕیان کرد و گورزی گرانیان لە دوژمن وەشاند. باوەڕمان وایە، ساڵی نوێی پارتەکەدا، سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنن و ئێمەش هیوای سەرکەوتن دەخوازین".