گەل چوونە خێوەتی سەرەخۆشی شەهید دیار نۆرشین
لە کەمپی شەهید ڕۆستەم، خێوەتی سەرەخۆشی دانرا بۆ فەرماندەی هەپەگە دیار نۆرشین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە زاپ شەهیدبوو، گەل بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لە کەمپی شەهید ڕۆستەم، خێوەتی سەرەخۆشی دانرا بۆ فەرماندەی هەپەگە دیار نۆرشین کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە زاپ شەهیدبوو، گەل بەشداری مەراسیمەکە بوون.
فەرماندەی هەپەگە دیار نۆرشین (فەیزی کایا) تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ شەهیدبوو، لە کەمپی شەهید ڕۆستەم بەخاکسپێردرا. گەل بۆ سەرەخۆشی سەردانی خێوەتەکەیان کرد.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی مەخمور، یوسف کارا قسەی کرد. گوتی: "لە کەسێتی هەڤاڵ دیار و شەهیدانی مانگی تەمموزدا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە. لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان، چیتر ناتوانن وەک ساڵی ١٩٢٣ لێمان نزیک ببنەوە. ئێمە لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان بەردەوام دەبین".
بێریڤان کایا، خوشکی شەهید دیار نۆرشین بەناوی بنەماڵەکەیەوە گوتی: "دیار هەمیشە دەیگوت ئەو خۆی دەبەخشێتە ڕێبەر ئاپۆ. خەیاڵی وی، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەو گەلێک خۆبەکەمزان بوو. چەند جار بە منی دەگوت: "نازانی چەندێک کینەی ئەوانم لەدڵدایە". ئێمە شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین. دووبارە بەڵێن بە دیار و هاوڕێکانی دەدەین، تا ئازادبوونی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە خەونەکانیان دەدەین".