گەلی ئامەد بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە لەناو زەحمەتیدان

گەلی ئامەد ڕایدەگەیەنن بەهۆی قەیرانە ئابوورییەکانی تورکیاوە بە ڕۆژانی سەختدا تێدەپەڕن و لە بواری ئابووریدا ڕەخنەیان لە سیاسەتە هەڵەکانی دەسەڵات هێنایە زمان.

دوکاندار، کرێکار، کرێچی و فەرمانبەران هەموویان ڕەخنە لە قەیرانە ئابوورییەکان دەگرن. گەل بەرامبەر دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کاردانەوە نیشان دەدەن.

گەلی ئامەد سەبارەت بە قەیرانە ئابوورییەکان بۆ قسەیان بۆ ئاژانسی فورات کرد.

ڕزوان کەسەر: مرۆڤ توانای کڕینی نەماوە. پێویستە لەسەر ئەم دۆخە لێپرسینەوە لە ئەردۆغان بکرێت. ئەو چۆن بژێوی ژیانی دابین دەکات، خەڵک مووچەی چەند وەردەگرێت؟ قازانجیان چەندە؟ با بەو پێیە ئەویش ژیان بکات. هۆکاری قەیرانە  ئابوورییەکان خودی ئەردۆغانە. ئەردۆغان دەڵێت من ئابوریناسم، کتێبێکی ئابووریی نووسیوە، ئێمە خوێندوومانەتەوە، بەڵام ئەو نەیخوێندووەتەوە. هەتا ئەو نەڕوات کێشە ئابوورییەکان چارەسەر نابن.

ئابووری لە دۆخێکی زۆر خراپدایە

دڤریم دەنیز:"کاتێک گەل لە لایەنگرانی ئاکەپە دەپرسن، هەموویان یەک بۆچوونیان هەیە، ئێستا ئابووری لە دۆخێکی زۆر خراپدایە. بەڕاستی ئێمە ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپداین. تەنانەت ئێستا ناتوانین کار بکەین، وەک کاسبکار لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. گەل پارەی لە گیرفاندا نییە. زۆربەی گەلی ئامەد بە کەمترین مووچە کار دەکەن. هۆکارەکەی تێکچوونی ئابووریی و سیاسەتە هەڵەکانی دەسەڵاتە. ئابووری دەسەڵات گریدراوی دراوی بیانی و دۆلارە. ئێمە لەبەر ناسەقامگیری ئابووری دەسەڵات، سیاسەتە هەڵەکان و ناسەنگی سیاسەتەکەی کەوتووینەتە دۆخێکی وەها بۆیە گەل باوەڕیان بە ئابووری نەماوە.

ئێمە ئێستا ڕۆژانە دەژین

محەمەد یاشار:"منداڵەکانم هیچ داهاتوویەکیان نییە. هیچ ئومێدێکمان بۆ داهاتوو نییە، ئێستا ڕۆژانە دەژین. لەم وڵاتەدا هەندێک کەسی ٤٠ ساڵان یاری بە بەلەم دەکات و کەسێکی ٦٠ ساڵان کە دەبوو خانەنشین بێت کەچی لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژیت."

 سەیدا گۆیانا:"ساڵێکە نەمتوانیوە لە چێشتخانەیەک خواردن بخۆم. چونکە پارەم نییە تەنانەت ژەمێک بە ئاسوودەیی نەخەوتووم. ناتوانم هیچ بڵێم بۆ ئەوانەی ئەم دۆخە خراپە قبوڵ دەکەن، بەڵام دڵم بۆ ئەو خەڵکە دەسووتێ کە دەنگیان پێدەدەن و شوکر دەکەن."