گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی دیکەی نیشانەشکێنی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی نیشانەشکێنی ٢٣ی ئاب هێزەکانی گەریلای ئازادیی لە دژی داگیرکەران لە مەیدانی بەرخودانی شاخی جودی بڵاو کردەوە، کە لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی ٢٣ی ئاب و لە کاتژمێر ٢١:٥٠ تیمە گەڕۆکەکانیان بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە داگیرکەرانیان داوە.

لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا. گەریلا تیڤیش ڤیدیۆی چالاکییەکە و سزادانی ئەو داگیرکەرەی بڵاوکردەوە.

ژ.ت