ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی خانوویەک لە سلێمانی گەیشتە ١٥ کەس

لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی خانوویەک بەرزبووەوە. بە گوێرەی دوایین ئامار ١٥ کەس ژیانیان لەدەستداوە.

شەوی ١٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٣٨ لە گەڕەکی کازیوە-٢ی سلێمانی بینایەک تەقیەوە.

بەگوێرەی وتەی کاربەدەستانی خۆجێیی ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە ١٥ کەس. راگەیەندرا کە ١٣ کەسیش برینداربوون.

باس لەوەدەکرێت کە باری تەندروستی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، کە تەقینەوەکە لە کۆگای ئێڵ پی جی روویداوە.

پێشبینی دەکرێت کە وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد بچێتە شوێنی رووداوەکە.

لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکاندا رێنماییە خۆپارێزییەکان پێشێل دەکرێن و کاربەدەستانیش چاوپۆشییان لێدەکەن. لەو ناوچانەی کە بیناسازی تیایاندا باش نییە، کارەساتی بەم جۆرە روودەدەن.

هـ . ب