سەرەڕای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆردومانی قورس، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ساڵوەگەڕی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو.
ئاڵای پەکەکە، هەپەگە، یەژا ستار لە شوێنی مەراسیمە سەربازیەکەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەڵکرا بوون. زۆرێک لە فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار بەشداری مەراسیمەکە بوون کە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. لە میانی مەراسیمەکەدا، یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا ستار، گوڵچین ئوموت، قسەی کرد و ڕایگەیاند مێژووی کە پەکەکە بە تیشکی خۆی ڕوونی کردەوە یەکێک بوو لە پڕۆسە قورسەکانی کۆمەڵگای کوردستان.
ئوموت هێنایە زمان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و ٦ هاوڕێکەی یەکەم هەنگاوی دامەزراندنی ئەم پارتەیان لە ڕۆژانێک کە فاشیزمی تورک پێی وابوو هیچ شتێکیان بە ناوی کورد و کوردستان و تێکۆشانی ئازادی نەهێشتووە دەستپێکرد و وا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ملیۆنان کەس. ئوموت ڕایگەیاند کە گەلانی جیهان لە قۆناغی ئێستادا لە دەوری ئەم تێکۆشانە یەکیان گرتووە و سەرنجی بۆ دروشمی کۆمەڵگایەکی یەکسان و دیموکراتیک و ئازاد ڕاکێشا. ئوموت وتی:" ئەگەر دەوترێت ئێمە جگە لە ژیانی ئازاد هیچ ژیانێک قبوڵ ناکەین، ئەمە لە سایەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە."
ئوموت ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هاوکاریی هێزە هەژموونەکان بەڕێوە دەەچێت شەڕ دەکەن و باوەڕیان بە داهاتوویەکی ئازاد لەسەر هێڵی بەرخۆدان هەیە و دەڵێت:"باوەڕمان بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیکە، ئێمە ئەمڕۆ ئەمانە بە بیر دوژمن دێنینەوە کە بە پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەت بانگەشەی ئەوە دەکات پەکەکەیان تێکشکاندووە و یەک کەسیش نەماوە بەرخۆدان بکات؛ تا لەم شاخانە یەک کەسیش هەبێت دڵی بۆ ئازادی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێبدات تێکۆشان بەردەوام دەبێت. بەرخۆدان دژی فاشیزم لەم شاخانە بەردەوام دەبێت، قەد تەسلیم نابین. لەسەر ئەو بنەمایە جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد، لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین."
پاش وتارەکان بەدەیان گەریلا دەستیان بە ڕێپێوان کرد و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان"یان وتەوە.
پیرۆزباییەکە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.