گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆش و بەڵێندانەوە نەورۆزی ئاشتی و ئازادیی گەلانیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی هەپەگە زیلان سپێرتی و گەرناس خۆراسان نەورۆزیان لە گەلانی کوردستان پیرۆز کرد و هەستی دڵخۆشێ خۆیان هاوبەش کرد. گەریلاکان ئاماژەیان بەوەدا ئەم نەورۆزە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە بۆیە هێندە بەجۆشە.
'هیوامان مەزن دەکەین و سەرلەنوێ خۆمان بونیات دەنێینەوە'
زیلان سپێرتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان، بەرخۆدەران لە زیندانەکان، گەلەکەمان و هاوڕێیانمان، لە هەمووکەسێکی پیرۆز دەکەین کە دەنگی لە دژی زوڵم بەرزکردۆتەوە، پیرۆز دەکەین. بە تایبەت لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ئێمەی نارد، هەنگاوێکی نوێ بوو، مۆڕاڵێکی نوێی بونیاتنا.
پەیامەکەی ڕێبەرێتی لە هەموو شوێنک دەنگی دایەوە و بەرخۆدانی فراوان کرد. ئەمە نیشانەی دەنگدانەوەی پەیامەکەی ڕێبەرێتی بوو. لە زێدی مەزڵوم دۆغان، لە چەندین ناوچە ئاهەنگ ئەنجام درا. وەک هێزەکانی یەژا ستار بەم مۆڕاڵەوە سەرلەنوێ خۆمان بونیات دەنێینەوە.
خاوەندارێتی کردن لە فکری ڕێبەرێتی، بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی خۆمان بە ڕاستی جێی دڵخۆشییە. بە تایبەتی ئەو ئاهەنگانەی بە پێشەنگایەتی ژنان دەکرێت زۆر بە واتایە. نامەکەی ڕێبەرێتی لە هەموو شوێنێک خوێندرایەوە، پڕۆسەی نوێ بوو، بە تایبەتی دایکانمان بەرخۆدانیان مەزنتر کرد. گەلەکەمان کەوتنە ناو پڕۆسەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی خۆیان. ئەم نەورۆزە بۆ ئێمە جیاوازە. چونکە نامەی نامەی ڕێبەری لە تەواوی جیهان خوێندرایەوە. لە هەموو شوێنێک، هەموو گۆڕەپانێک گەلی کورد کۆ بوویەوە، ڕاپەڕی و خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکان کرد.
لە ناو گەلەکەماندا نیین، بەڵام هەست دەکەین، لێگەڕین دەکەین و هیوامان مەزنە دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان لە دیوارەکانی ئامەد نەورۆز پیرۆز بکەین، هیوامان مەزن دەکەین.
'هەست بە جۆش و خرۆشی نەورۆزی گەلەکەمان دەکەین'
گەرناس: نەورۆزی ئازادی لە ڕێبەر ئاپۆ، لە شەهیدانی حەقیقەت و گەلی بەرخۆدەرمان پیرۆز دەکەم. گەلی ئاری بە ساڵان ئەم نەریتی نەورۆزە پیرۆز دەکات؛ واتایەیەکی مێژوویی مەزنە. ئاشکرایە نەورۆزی ٢٠٢٥ زۆر جیاوازترە لەوانەی تر.
بە تایبەت لە هەموو شوێنێکی کوردستان ئەم جۆش و خرۆشە هەستی پێ دەکرێت. ئاهەنگەکانی باکووری کوردستان، لە لجی، ڕۆژهەلاتی کوردستان؛ یەکێتی گەلی کوردستان دەستنیشان دەکات. بە ساڵان ویستیان زیان لە نەریت و یەکێتی گەلی کورد بدەن، ویستیان کەلتوورمان بشێوێنن، بەڵام بە پاراستنی کەلتوورەکەمان، بە پاراستنی کورد و کوردستان و خاوەندارێتی لە کەلتووری گەلی ئاری ئەم هەنگاو لە ناوبرا و هێرشەکان پوچەڵکرانەوە.
ڕێبەرمان لە ناو هەموو هەلومەرجێک و سەختییەکەدا ئەم دەستکەوتەی ئافراند. کورد ئیدی هۆشیاری خۆی هەیە، زانایە. دۆزی ئازادی هەیە. گەلێکی بەشەرەفە، کەلتوور و بەرخۆدانی خۆی دەپارێزێت. ئەم جۆش و خرۆشە دەنگدانەوە ڕێبەر ئاپۆیە لە ناو گەلی کورد و پڕۆسەکەیە.
ئەمڕۆ دەبینین داواکاریی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی بۆ گەلانی بندەست و هەموو گەلانی تێکۆشەر هێندەی تر بەهێزتر بووە. ئازادی بەدی دێت، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لەسەر دیوارەکانی ئامەد نەورۆز پیرۆز دەکەین. بەم باوەڕە تێکۆشان مەزن دەکەین و درێژەی پێ دەدەین.