هاکان ئابی پاش ئازادکردنی: بژی بەرخۆدانی زیندان

هاکان ئابی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەدیلگیرا، پاش ئەوەی ٥ جار ئازادکردنی دواخرا، ئازادبوو.

هاکان ئابی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەدرنە گیرابوو بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "پێشێلکردنی سنوور" سزای ٧ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە زیندانی ژمارە ١ ی جۆری T ی یۆزگات ئازادکرا. بە پاساوی ئەوەی "پەشیمانی" ڕەتکردۆتەوە، ئازادکردنی ئابی ٥ جار دواخرا. ئابی دوێنێ شەو ئازادکرا، لە جولەمێرگ لەلایەن خزمەکانی و ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پێشوازی لێ کرا.

ئابی لە پێشوازییەکەدا قسەی کرد و گوتی نەریتی بەرخۆدان لە زیندان بەردەوامە، دووپاتی کردەوە ئاکەپە سیاسەتێکی فشار پیادە دەکات کە دیموکراسی لە تورکیا دەسڕێتەوە، گوتی: "هۆکاری سەرەکی تێکۆشانمان، ئاشتی و ئازادییە. بۆیە تێکۆشانەکەمان ڕەوایە. بژی بەرخۆدانی زیندان".