ژنانی مەخمور: دەنگتان بدەن بەو کەسانەی دەتوانن کوردستان بپارێزن

ژانانی کامپی پەنابەرانی مەخمورد دەربارەی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان ئەم بانگەوازییەیان کرد: "دەبێت دەنگ بدەن بەو کەس و لایەنانەی بەرگری لە خاکی کوردستان و مافی کەسانی هەژار دەکەن."

لە ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەڕلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان هات و هەموو لایەنەکان بە چەندین دوورشم بانگەشەی خۆیان کرد. پەیوەست بە هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد  و داوایان لە دەنگدەران کرد دەنگییان بدەن بەو لایانانەی دەتوانن خاکی باشووری کوردستان بپارێزن و بەرگری لە مافی هەژاران دەکەن.

زڵێخا شرنەخی ژنێکی دانیشتووی مەخمورە و لە سەرەتای قسەکانیدا دەربارەی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەنگ بدرێت بەو کاندیدانەی بەرگری لە مافی ژنان دەکات و وتی: "پێویستە گەلی باشوورمان بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە خاکی کوردستان دەپارێزن و بەرگری لەمافی ژنان دەکەن، چونکە لە باشووری کوردستاندا ڕۆژانە ژنان دەکوژرێن. گەلی باشووری کوردستان پێویستە خاوەنداری لە شەهید و قورابانیدانەکانی خۆیان بکەن. هەموو ئازادییەکان لە باشووری کوردستاندا سەرکوت کراون، کەسانی وەک سلێمان ئەحمەد و هاوشێوەکانی کە بۆ چاکەی گشتی خەباتیان دەکرد لە زینداندان." زڵێخا لە بەردەوامیدا سەرنجی خستەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان و ئاماژەی بەوەدا داگیرکەران و هاوکارانی خیانەت هەرچی بکەن گرنگ نیە، سەرکەوتن هەر بۆ گەلی ئازادیخوازە.

'دەنگ بدەن بەو لایەنەی کوردستان دەپارێزێت'

هەر لەبارەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانەوە تایبەت مژینی ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئیدی گەلی باشووری کوردستان واقعی باشووری کوردستان ببینێت و بەو پێیە دەنگی خۆی بدات و وتی: "دەنگدا مافی ڕەوای هەموو هاوڵاتیییەکە. گەلی باشوورمان زەحمەتی زۆری چەشتووە. پێویستە ئەوە ببینن لەمڕۆدا کێ و چۆن بەرگری لە مافەکانیان دەکات، دەنگ بدەن بەو لایەنەی کوردستان دەپارێزێت."