هاتووچۆ لە ١٣ ناوچەی شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا
دەوڵەتی تورک هاتووچۆی لە ١٣ ناوچەی شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرد و ئەو ناوچانەی وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیاند.
دەوڵەتی تورک هاتووچۆی لە ١٣ ناوچەی شڕنەخ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرد و ئەو ناوچانەی وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیاند.
لە شڕنەخ والیگەری کۆلۆنیالی، ١٣ هەرێمی وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیاند. لە راگەیەندراوەکەدا ؛ چەسپاندنی ئاسایش، رێکخستنەوە ئاسایشی کۆمەڵگە، رێگری لە تاوان، پاراستنی ئاسایشی گشتی، رێگری لە رووداوی توندوتیژی و رێگری لە هەموو دۆخێکی نەخوازراو' وەک پاساو نیشاندراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرێمەکانی بەستلەر دەرەلەر، جیای گابار، چیای جودی، هەڕێمی جیای کورت، کەلەم ئەحمەدلەر، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایا، تاهتاڕەش، خوسرەوپاشآ، سوهروپشایایلا، ئینجەبەلداغلاری، فەراشین، ئاڵتنداغلاری و ئۆیماکایا لە نێوان ١٣-٢٧ی تشرینی دووەم وەک هەرێمی ئەمنیی تایبەت راگەیەندراون. جەخت کراوەتەوە کە بۆ ماوەی ١٥ رۆژە هاتووچۆ لەو ناوچانە قەدەغەیە.