ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چالاكی گه‌ریلاكان راگه‌یه‌نراوێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانماندا ١٨ داگیركه‌ر سزادراون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنراوه. داگیركه‌رانیش ١٨ جار به چه‌كی كیمیایی، دوكه‌ڵی ژه‌هراوی و ته‌قه‌مه‌نی تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كردووه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ١٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كراون".
راگهیهنراوهكه ئه‌م زانیارییانه‌ی تێدایه:
"له هه‌رێمی ئاڤاشین
٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به چه‌كی قورس گورز له دوژمن وه‌شێنرا.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٥٠ به چه‌كی سوك له داگیركه‌ران درا كه ده‌یانویست له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جێگیر بن.
له‌هه‌رێمی مه‌تینا:
له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، هێزه‌كانمان ٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٤٥، ٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٥٥ و ٥ ی حوزه‌یرانیش كاتژمێر ١٢:٠٥ و ١٣:٠٥ به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٤ داگیركه‌ر سزادران.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری گورز له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید زه‌مانی وه‌شێنرا.
٥ی حوزه‌یران له كاتژمێر ١٩:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی هه‌كاری گورز له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف وه‌شێنرا.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر له نێوان ١٧:٠٠-١٨:٠٠ له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درا.
٥ی حوزه‌یران له نێوان ٢٢:٠٠-٢٤:٠٠ دا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی گورز له هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی وه‌شێنرا كه هه‌وڵی ده‌دا داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه دابه‌زێنێت. ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره كه گورزی قورسی لێدرا، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت داگیركه‌ران دابه‌زێنێت ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه بڕوات.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٠:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم هاوكات به نیشانشكێن له داگیركه‌راندرا. له ئه‌نجامدا ٥ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌ران ناچاربوون تاڕاده‌یه‌ك بكشێنه‌وه. كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران كه بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان هاتن جارێكی تر كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان و ٣ داگیركه‌ری تر سزادران. ته‌رمی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادران تائێواره له گۆڕه‌پانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندا مایه‌وه.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به چه‌كی سوك و نیمچه ئۆتۆماتیك له داگیركه‌راندرا. له‌م چالاكیه‌ی هێزه‌كانی یهژهئاستارماندا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له هه‌رێمی زاپ:
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به چه‌كی سوك له داگیركه‌راندرا كه هه‌وڵیان ده‌دا له تونێله‌كانی شه‌ڕ نزیك ببنه‌وه. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه داگیركه‌ران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٢٠ له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جێگیربن به چه‌كی نیمچه ئۆتۆماتیك چالاكی ئه‌نجامدرا.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٩:٤٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به چه‌كی قورس له‌و داگیركه‌رانه درا كه ئاگریان له‌به‌رده‌م تونێله‌كانی شه‌ڕ ده‌كرده‌وه.
٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٣:٢٠، ٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٣:١٥ و ٠٤:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا. له‌و چالاكیه‌ی هێزه‌كانی یهژهئاستارماندا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٦:٢٠ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه به چه‌كی سوك و نیمچه ئۆتۆماتیك چالاكی ئه‌نجامدرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٥ی حوزه‌یران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
٥ی حوزیه‌ران كاتژمێر ١٩:٤٥ داگیركه‌ران له به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و هه‌وڵیاندا روویان بكه‌نه تونێله‌كان. ئه‌و هێرشه‌ی به دوكه‌ڵی ژه‌هراوی كرا تا كاتژمێر ٢١:٠٠ به‌رده‌وام بوو.
٥ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر ٧ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٥ی حوزه‌یران سه‌ر له‌به‌یانی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش، تونێله‌كانی شه‌ڕ له شاخی جه‌هه‌ننه‌م جارێك به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی:
٤ و ٥ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ، تابوری عه‌ره‌با و وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردمان كران.
٥ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئێف ئێم، چیاڕه‌ش و شاخی روبار به هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕ ٧ جار بۆردومان كران.
٥ و ٦ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی شاخی جودی، چه‌مچۆ، وه‌رخه‌لێ، ساجا و ئاڤا زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ١٠ جار بۆردومان كران.
هـ . ب