هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "پێكهاتنی كاریگه‌ریی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی هێزه‌كانمان، به‌ركاهێنانی شاره‌زایانه‌ی تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌ریلا و گورز وه‌شاندن له دوژمن، نه‌یهێشتووه سوپای تورك به ئامانجه‌كانی بگات. بۆ شكاندنی به‌رخودانی هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان، سوپای تورك به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرش ده‌كات و چه‌كی كیمیایی به ره‌نگ و بۆنی جیاجیا به‌كارده‌هێنێت و به هه‌ڵگیرساندنی ئاگر كه دوكه‌ڵی ژه‌هراوی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووكه‌ڵ بخه‌نه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ. سوپای تورك كه به هه‌موو ئه‌وانه نه‌یتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، به حه‌فاره و شۆفڵ به‌رده‌كان ده‌شكێنێت و هه‌وڵ ده‌دات تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت و به‌م جۆره له گۆڕه‌پانه‌كان جێگیر ببێت و به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت. سوپای تورك ٤٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاری به كاتیوشا و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه.
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له بۆتان تا زاپ و مه‌تینا نه‌یانهێشت داگیركه‌ران پشوو بده‌ن و گورزی قورسیان له داگیركه‌راندا. له‌و چالاكییانه‌دا ٧ داگیركه‌ر سزادران و سێ داگیركه‌ریش برینداربوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به چالاكی و ورده‌كاری هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی عه‌گیده‌كانی بۆتانی شه‌هید دلژین- شه‌هید شه‌ڕڤان ئهركهندی:
له ١٨ی تهمموز تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له هه‌رێمی كاتۆ خه‌لیلای ناوچه‌ی شاخی وان له دژی داگیركه‌ران چالاكی سابوتاژیان ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر رایگه‌یاند، كه له‌و چالاكیهدا كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكیش برینداربووه. به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جار ئه‌و زیانانه‌ی خۆی ده‌شارێته‌وه. له‌و چالاكیهدا چوار داگیركه‌ر سزادران و كۆنترایه‌كیش برینداربوو. ئه‌و چالاكیه بۆ سڵاوكردن له به‌رخودانی هه‌ڤاڵانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌نجامدراوه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌ند مانگه هه‌وڵ ده‌دات له لوتكه‌ی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جێگیر بێت، سوپای تورك له ئاسمانه‌وه ناتوانێت هێزه‌كانی له‌وێ جێگیر بكات، هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی زه‌مینیه‌وه پێشڕه‌وی بكات و جێگیر بێت. ئه‌و داگیركه‌رانه ٢٥ی ئاب له سه‌رله‌به‌یانیدا له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج و به چالاكی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلا گورزی قورسیان لێدرا. قۆڵی یه‌كه‌می چالاكیه‌كه به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. قۆڵی دووه‌می چالاكی، به شێوه‌یه‌كی هاوكات و به تاكتیكی نیشانشكێن داگیركه‌رانیان كرده ئامانج و له‌وانیاندا، له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
شه‌وی ٢٥ی ئاب ههڵیكۆپتهره هێرشبه‌ره‌كان كه‌ویستیان گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ بۆردومان بكه‌ن، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج و له‌وان درا. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
رۆژی ٢٥ی ئاب كاتژمێر ١٢:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیاندا و گورزیان لێوه‌شاندن.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌ش:
له ٢٥ی ئاب كاتژمێر ١١:٠٠ قه‌ره‌قۆڵی كانی ماسی له مه‌تینا له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به چه‌كی قورس كرایه ئامانج و گورزی لێدرا.
له ئێواره‌ی ٢٥ی ئابدا، داگیركه‌ران كه ویستیان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان بكه‌ن، به چه‌كی سوك كرانه ئامانج و گورزیان لێدرا.
سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر له ١٨ی ئاب له هه‌رێمی مه‌تینا كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه تێیدا جێگیربوون، ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید پڵنگ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری پێشڕه‌وی بكه‌ن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزیان لێدرا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان سوپای توركی داگیركه‌ر تائاستێك له‌و گۆڕه‌پانه كشایه‌وه. له نێوان ٢١ و ٢٥ی ئاب هه‌رێمی شه‌هید پڵنگی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری كه هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێیه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پهدهدهوه به چه‌كی قورس كرانه ئامانج.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
سوپای توركی داگیركه‌ر كه ناتوانێت به‌خودانی مێژوویی هاوڕێیانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ تێكبشكێنێت، به هه‌موو شێوازێكی نامرۆڤانه و به چه‌كی قه‌ده‌غه هێرش ده‌كات. هه‌وڵدرا كه به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت. له ١٩ و ٢٠ ی ئابدا ١٧ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بۆردومان كران. له هه‌مان كاتدا داگیركه‌ران ٤ جار له‌به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ چه‌كی كیمیایییان به كارهێنا و ٤ جار ئاگریان كرده‌وه و دووكه‌ڵی ژه‌هراویان به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی تونێله‌كانی شه‌ڕ ئاراسته كرد.
له ٢٥ی ئابدا داگیركه‌ران دوو جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشیان كرده سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ. دواتر هه‌وڵیاندا به حه‌فاره تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنن.
له ٢٥ی ئابدا داگیركه‌ران كه له به‌رامبره به‌رخودانی هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر بێ چاره ماوه، به حه‌فاره هه‌وڵیاندا تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنن و له گۆڕه‌پانه‌كان جێگیر بن.
له ٢٥ی ئابدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و ساجا ١٢ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٥ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ٧ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆردومان كرد، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا. چه‌كی كیمیایی كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به‌كارهێنران، ده‌ستنیشان كرا كه ره‌نگیان سور، قاوه‌یی، سپی و خۆڵه‌مێشییه و بۆنی كلۆر ده‌ده‌ن.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٥ی ئابدا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم جموجۆڵی فڕۆكه‌ی سیخوڕی بینرا.
له ٢٥ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم، وه‌رخه‌لێ و چه‌مچۆ ١٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٥ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سیدا ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٥ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به‌ده‌یان جار به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران".
هـ . ب