هه‌په‌گه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ یادی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه‌

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "جارێكی دیكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئامانجی به‌رزی شه‌هیدانمان به‌دی بهێنین".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ناسنامه‌ی ٤ی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ساڵی ٢٠٢٢ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌:

"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به‌ ئیراده‌یه‌ك كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن له‌ مێژوودا ده‌بینرێت، دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌له‌كه‌مان تێكۆشان ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه‌ به‌ ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی، ئێراده‌یه‌كی بێ پسانه‌وه‌ و قاره‌مانێتییه‌كی گه‌وره‌ له‌ دژی هێرشی داگیركه‌ران كه‌ پشت به‌ هه‌موو جۆره‌كانی بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌كنیكه‌كانی شه‌ڕ ده‌به‌ستێت، تێكۆشان ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكانمان هه‌رگیز سڵیان له‌ قوربانیدان نه‌كردووه‌ته‌وه‌. هاوڕێیانمان ئۆزگور رۆنی، ئارمانج جه‌مره‌، ئاڤێستا سیپان و ئه‌نگین تۆڵهڵدان، كه‌ به‌ وشیاری، هه‌ست و باوه‌ڕ به‌ سه‌ركه‌وتن تێكۆشانیان كرد، ڕۆژی ١٧ی ته‌مووزی ٢٠٢٢ له‌ هێرشێكی دوژمن له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون.

ئێمه‌ هاوڕێیانمان، ئۆزگور، ئارمانج، ئه‌ڤێستا و ئه‌نگین كه‌ ڕۆڵه‌ی زۆر به‌نرخی گه‌له‌كه‌مانن، له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونیان به‌ ڕێزه‌وه‌ یاد ده‌كه‌ینه‌وه‌. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئامانجی به‌رزی شه‌هیدان به‌دی بهێنین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆره‌یه‌:

ناسناو: ئۆزگور ڕۆنی

ناو و پاشناو: ئۆزگور ئالپاسلان

شوێنی لە دایک بوون: وان

ناوی دایک و باوک: قودرەت - موزەفەر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

ناسناوی: ئارمانج جه‌مره‌

ناو و پاشناو: فاتۆش زوگوڕلی

شوێنی لەدایکبوون: دوزجە

ناوی دایک و باوک: نه‌تیجه‌ – محه‌مه‌د

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ئاڤێستا سیپان

ناو پاشناو: ده‌ریا ئالتنتاش

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: په‌ریهان- جه‌وده‌ت

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

 ناسناو: ئه‌نگین تۆڵهڵدان

ناو و پاشناو: حسێن باغجی

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: فاتمە – شێخەموس

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

ژ.ن