هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كارهێنا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی گه‌ریلا به‌كارهێنا.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی گه‌ریلا به‌كارهێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر جارێكی دیكه بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی گه‌ریلا به‌كارهێنا. هاوكات زانیاری وردی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌م جۆره خستووته‌ڕوو:
"١. له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆئاوای زاپ:
- ١٤ی تهمووز، له کاتژمێرهكانی ٠٧.٠٠، ٠٨.٠٠ و ٠٩.٠٠ له گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، به چه‌كی قورس له داگیرکەران درا.
- ١٤ی تەمووز، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولهك له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران تێکشکێندرا.
- ١٥ی تەمووز، لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ١١:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم، ٤ جار به چه‌كی قورس له داگیرکەران درا.
٢. له هه‌رێمی خواكورك
-١٤ی تهمووز ، کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەک لە شاخی شەهید شاهان، به چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ئەو چالاکییە لەلایەن تیمە گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژاستاره‌وه ئه‌نجامدرا.
٣. ئەو هێرشانەی سوپای توركی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجامی دا،
- ١٥ی تەمووز، له کاتژمێر ٠٨:٠٠ سه‌نگه‌ره‌كانمان له گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
٤. ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجام دران:
- ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی تەمووز، سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی کردە سەر سه‌نگه‌ره‌كانمان له گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا له زاپ و سەنگەرەکانی گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژائای زاپ و هەوڵیاندا بە حه‌فاره تونێلەکانمان بڕوخێنن.
- ١٤ی تەموزدا، ١٠ جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری و گۆلكا، به فڕۆکەی شه‌ڕ بۆردومان کران.
- ١٤ و ١٥ی تەمووز، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدای زاپ، هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، گوندی ده‌رگه‌لێی سه‌ر به مەتینا، گوندی شێلازێ، گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی هه‌كاری و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کامه‌ران و ئاوی لۆلان لە خواکورک، ٢٦١ جار بە كاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
ژ.ن