هه‌په‌گه‌: فه‌رمانده‌ رێزان ئامه‌د شه‌هیدبوو

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ فه‌رمانده‌ رێزان ئامه‌د شه‌هید بووه‌ و رایگه‌یاند، "ناوی هاوڕێمان رێزان به‌رده‌وام به‌ بیرده‌هێنرێته‌وه‌ و به‌ هه‌ر فیشه‌كێك كه‌ به‌ پرۆفیشناڵی له‌ دوژمن بدرێت تۆڵه‌ی ئه‌و ده‌كرێته‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌،

"هاوڕێمان رێزان له‌ فه‌رمانده‌ پێشه‌نگه‌كانی قۆناغی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌په‌گه‌بوو، له‌ ١٨ی ئایار (گوڵان)ی ٢٠٢٢ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌ هێرشێكی دوژمندا شه‌هیدبوو. هاوڕێمان رێزان به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازی به‌شداری له‌ به‌رخودانی كۆبانێ كردبو و رێگری له‌ چه‌ته‌كانی داعش كرد، له‌ دڵی سه‌رجه‌م هاوڕێیان و گه‌له‌كه‌یدا جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو. به‌ به‌رده‌وامبوون و پشودرێژی له‌ كار و گیانبازی خۆی، به‌ سه‌رخستنی هه‌ر ئه‌ركێك له‌ به‌ره‌وپێشبردنی تێكۆشانی ئێمه‌ خاوه‌نی ره‌نج و ماندووبوونێكی گرنگ بوو. هاوڕێمان رێزان به‌ سه‌دان هاوڕێی خۆی په‌روه‌رده‌ كرد و بووه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندازیارانی به‌رخودانی ئێستا له‌ زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا. وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌و ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ ئاڵای تێكۆشانی فه‌رمانده‌ی به‌نرخمان هاوڕێ رێزان ئامه‌د وه‌رده‌گرین، به‌ تێگه‌یشتنێك كه‌ شایه‌نی ئه‌و بین، بیگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن.

زانیاری له‌سه‌ر ناسمانه‌ی هاوڕێمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: رێزان ئامه‌د

ناو و پاشناو: ئومێد تارهان

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: سه‌عاده‌ت- عه‌بدوڵا

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

هاوڕێمان رێزان كه‌ هه‌موو سه‌ره‌تاكانی خۆی به‌ رۆژانی واتادار كرده‌ یه‌ك، له‌ رۆژێكی پڕ واتاشدا له‌ ١٨ی ئایار (گوڵان) رۆژی شه‌هیدان شه‌هید بوو. هاوڕێمان رێزان كه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردن و پیشه‌گه‌ركردنی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ره‌نجێكی بیچهاوتای كێشا، به‌ قاره‌مانێتی به‌رزی خۆی ترسی خسته‌ ناو دڵی دوژمن و له‌ كه‌سایه‌تی خۆیدا فه‌رمانده‌یی گه‌ریلای ئاپۆیی پێكهێنا. ئه‌و هه‌موو كات له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ ده‌بینرێت. ئامانجی سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا و رێبه‌رایه‌تی ئازاد، كوردستانی ئازاد كه‌ هاوڕێمان رێزان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نجی كێشا، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دێته‌دی. ناوی هاوڕێمان رێزان به‌رده‌وام به‌ بیر ده‌هێنرێته‌وه‌، یادی ئه‌و به‌رده‌وام به‌ زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌ و تۆڵه‌ی ئه‌و به‌ هه‌ر فیشه‌كێك كه‌ به‌ پرۆفیشناڵی بهاویژرێت له‌ دوژمن ده‌كرێته‌وه‌. ئێمه‌ له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ رێزاندا به‌ڵێن دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ گه‌ریلای سه‌ركه‌وتن بكه‌ینه‌ راستی و تێكۆشانمان به‌ سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین.

ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵی به‌نرخ و وڵاتپارێزی هاوڕێ رێزان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب