راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
له گۆره‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له هه‌رێمی زاپ، كه هێرشه‌كانی داگیركاری دوژمن له‌و گۆڕه‌پانه دژواره، هاوڕێیانمان جومالی، تۆڵهه‌ڵدان و هاوار كه له ناو تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندابوون، هه‌ر له ساتی یه‌كه‌می هێرشه‌كانه‌وه گورزی قورسیان له دوژمن وه‌شاندبوو. وه‌ك له گۆڕه‌پانه‌كانی تری به‌رخودان له هه‌رێمی زاپ، له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیش ئه‌و هاوڕێیانه‌مان نیشانیاندا كه به‌رخودان به شێوه‌یه‌كی فیدایی ده‌بێت و هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شیان ده‌ستپێكرد. ئێمه به‌ڵێنمان دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تێكۆشانی هاوڕێیانمان جومالی، تۆڵهه‌ڵدان و هاوار به بڕیاردارییه‌وه بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
زانیاری له باره‌ی هاوڕێیانمان كه شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: جومالی ده‌ڤران
ناو و پاشناو: ئیبراهیم دینچه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌ده‌نه
دایك- باوك: كامیله- حسێن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی گوڵانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: تۆڵهه‌ڵدان كاركه‌ر
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئایلو
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
دایك- باوك: مڵكیه- ساڵح
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٥ی گوڵانی ٢٠٢٢/زاپ
ناسناو: هاوار قامیشلۆ
ناو و پاشناو: مه‌ناف عه‌لی ئیسماعیل
شوێنی له‌دایكبوون: قامیشلۆ
دایك- باوك: میهات- عه‌لی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٥ی گوڵانی ٢٠٢٢/ زاپ
ئێمه به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆڵه‌ی هاوڕێیانی فیداییمان جومالی، تۆڵهه‌ڵدان، هاوار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕش بكه‌ینه‌وه و خه‌ونه‌كانیان بێنینه‌دی. سه‌ره‌تا بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان، به گشتیش سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب