هه‌په‌گه‌ شه‌هید ده‌مهات بێداری به‌بیرهێنایه‌وه‌

هه‌په‌گه‌ شه‌هید ده‌مهات بێدار (محه‌مه‌د جان كۆركمازی)ی به‌بیرهێنایه‌وه‌، كه‌ ساڵی ٢٠٢٠ له‌ دێرسیم شه‌هید بووه‌ و ڕایگه‌یاند، "له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان دژی داگیركه‌ران شه‌ڕی كرد و بوو به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێ گیانبازه‌كانمان".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌ی شه‌هید، ده‌مهات بێداری به‌بیرهێنایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی دوژمن، له‌ دێرسیم شه‌هید بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌:

"ده‌مهات بێدار، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه‌، ڕۆڵه‌ی جوامێری گه‌لی مێردینه‌، كه‌ گه‌لی سه‌رهه‌ڵدانه‌، له‌ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ له‌ ئه‌نجامی هێرشی دوژمن شه‌هید بوو و چووه‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌. هاوڕێ ده‌مهات بێ وچان درێژه‌ی به‌ ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی دا، له‌ هه‌موو شوێنێكی كوردستان گه‌ریلایه‌تی كرد، له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان له‌ دژی داگیركه‌ران تێكۆشانێكی بێهاوتای ئه‌نجامدا و مۆری خۆی له‌ مێژووی تێكۆشانه‌كه‌مان دا.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخ هه‌ڤاڵمان ده‌مهات و هه‌موو گه‌لی مێردین ده‌كه‌ین.

ناسنامه‌ی هاوڕێ ده‌مهات به‌مجۆره‌یه‌:

ناسناو: ده‌مهات بێدار

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د جان كۆركماز

شوێنی له‌دایكبوون: نسێبین

ناوی دایك و باوك: ناجیه‌ – ئه‌حمه‌د

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠/ دێرسیم

ژ.ن