هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان؛ ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون و سەنگەرێک تێکشکێندرا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش خرایە خوارەوە.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان؛ ٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دراون و سەنگەرێک تێکشکێندرا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش خرایە خوارەوە.
ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"گەریلای ئازادی کوردستان بە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات و بە خۆڕاگری پلانی داگیرکەران تێکدەشکێنێت و لە بەرزترین ئاستدایە". بە نیشاندانی ئیرادەیەکی گەورە و باجێکی گەورە، دژی هەموو جۆرە هێرشێکی بێ ئەخلاقی سوپای تورکیا دەوەستێتەوە کە پشکی خۆی لە مرۆڤایەتی وەرنەگرتووە. لە ماوەی ٥ مانگدا سوپای تورک بە هەزاران تاوانی جەنگی ئەنجامدا و چەندین جۆری جیاوازی تەقەمەنی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی و هەموو ئامێرە تەکنیکییەکانی بەکارهێنا، بەڵام نەیانتوانی بەسەر ئیرادەی بەهێز و ئیرادەی بەرزی ئاپۆییدا زاڵ بێت و هێزەکانمان بشکێنێت.
لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانماندا؛ ٧ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک تێکشکێندرا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە. سوپای داگیرکەری تورک؛ ١١ جار بە تەقەمەنی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، ٣٠ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی، دەیان جار بە تۆپ و هاوەن هێرش کرد. سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ بەرد دەشکێنێت و هەوڵیان داوە سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەکانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و ئەشکەوتی بریندارا وێران بکەن. هاوکات ئاگری لە کەرەستەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێلەکانی بەردەم سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەڵی بەردا و دوکەڵە ژەهراویەکانی بەرەو سەنگەرەکانی بەرخۆدان و تونێلەکان ئاڕاستە کرد.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن؛
لە چوارچێوەی چالاکی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
لە ٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٨:٥٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست پێشڕەوی بکەن بۆ سەنگەرەکانی شەڕ، بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی کرانە ئامانج.
لە ٢٦ی ئابدا، کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەک، لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی ساجا، بە تاکتیکی سابۆتاژ هێرش کرایە سەر داگیرکەران و داگیرکەرێک سزا درا.
لە چوارچێوەی چالاکی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک؛
ڕۆژی ٢٥ی ئاب کاتژمێر ١١.٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە گردی شەهید بۆتان لە دەڤەری ئێرموشی خواکورک بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لەم چالاکییەدا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزا دران، سەنگەرێک وێرانکرا.
ئێوارەی ٢٥ی ئاب تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران لە ناوچەی گردی کارکەر لە خواکورک. ڕاگەیەندرا کە لەم چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزا دراون.
رۆژی ٢٦ی ئاب، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داگیركەران لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە لە دەڤەری گردی شەكیفی سەر بەخواكورك كرایە ئامانج و خراونەتە خوارەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەڕی خابوری شەهید ساواش مەراش؛
لە ٢٦ی ئاب کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست کامێرای چاودێری لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی جودی دابنێن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و یەکێک لە داگیرکەران سزا درا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛
لە ٢٦ی ئابدا ٨ جار سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەکانی خۆڕاگری گردی ئامێدی، وەرخەلێ، شەهید عادل و ئەشکەوتی برینداران بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
لە ٢٦ی ئابدا، سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ ٣ جار بە تەقەمەنی و چەکی کیمیایی لەلایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومان کران.
سوپای داگیرکەری تورک کە سەرەڕای هەموو توانا تەکنیکیەکانی و چەکی قەدەغەکراو، نەیتوانی بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان لە ناوچەکانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و ئەشکەوتی برینداران بشکێنێت، لە ٢٦ی ئابدا هەوڵیدا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی شەڕ وێران بکات.
لە ٢٦ی ئابدا، داگیرکەران لە بەردەم سەنگەرەکانی شەڕی ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەڵی ئاگریان لە کەرەستەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێل بەردا و ئاڕاستەی دوکەڵی ژەهراویان بەرەو تونێلەکانی شەڕ برد.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
لە ٢٦ی ئابدا، لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جودی و گردی ئێف ئێم، جوڵەی فڕۆکەکان بینرا.
لە ٢٦ی ئابدا ناوچەکانی بەرخۆدانی کورۆژارۆ، گردی هەکاری، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و گردی جودی ٣٠ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٦ و ٢٧ی ئابدا، ناوچەی گۆڵکای مەتینا و ناوچەکانی خۆڕاگری ساجا و سیدا ١٠ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
ڕۆژی ٢٦ی ئاب، ناوچەکانی خۆڕاگری گردی هەکاری و شەهید عادل و دۆڵی لۆلانی خواکورک و ناوچەکانی گردی کۆڤی و شێخزادە دەیان جار بە ئۆبۆس هاوەن بۆردومان کران.
ف.ق