ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی داگیرکەری درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان دەدەن . سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت بەرخودانەکە تێکبشکێنێت، بە بۆمبی قەدەغەکراو لەسەر ئاستی نێونەتوەیی و چەکی کیمیایی هێرش دەکات. سەرباری ئەو هێرشانەش هێزەکانمان کە دەزانن لەبەردەم قڕکردنی گەلەکەماندا گەورەتری بەربەستن و بەو بەرپرسیارێتییەوە شەڕ دەکەن، چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە درێژە پێدەدەن.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٢١ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٥٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشاو و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کرد.
زانیارییەکان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە گۆڕەپانی زاپ:
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٤٥ لە هەرێمی بەرخودانی ساجا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس دوو جار لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٣٠ تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ١٤:٣٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بەچەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. دوای چالاکییەکە هێزەکانمان لە درۆنێکی داگیرکەرانیاندا و ئەو درۆنە ناچار بوو لە ناوچەکە دووربکەوێتەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:
لە ٣٠ تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ کاتێک داگیرکەران ویستیان سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودان شاخی ئامێدی بۆردومان بکەن، تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەرانیاندا و لەوێ داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ١٩:٠٠ کاتێک کە داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بچن، بە تاکتیکی سابۆتاژ دوو جار لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ١٢ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٣ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا جارێک و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٨ جار و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٧ و ٣٠ی تشرینی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی گۆلکا و سەری مەتینا لە متینا، هەرێمی کەندەکۆڵی خواکورک و گۆڕەپانەکانی شاخی بهار و شاخی ئێف ئێم ١٣جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەردەمی شەهید فەداکار، کوڕەژارۆ، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٥٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٣٠ ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٣٠ ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە حەفارە و ئامێری روخێنەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".
هـ . ب