هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بووە، دەڵێت: "تاوەکو شایستەی ڕێپێوانی ئازادی هاوڕێمان عەگید بین کە لەسەر هێڵی فیداکاری هەنگاوی نا، بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان هێندەی تر مەزن بکەین".

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە ڕاگەیاندراوەکەماندا لە ٢١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئاشکرامان کردبوو، لە ٢٠ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا هێزەکانمان بە تاکتیکی گەریلایی هەماهەنگ هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ، لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر سزادران، هاوڕێمان عەگید بە ورەیەکی بەرز و ڕۆحی فیداکارییە چووە سەر داگیرکەران و شەهیدبوو.

هاوڕێمان عەگید، جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نموونەیی بوو، هەڵوێستی فیداکاری کە نیشانەی گەریلایەتی و شۆڕشگێڕییە، بە سەرکەوتنی مەزن لەم چالاکییە تاجدار کرد و شکۆمەندانە شوێنی خۆی لەنێو تێکۆشانی ئازادیماندا گرت. وەک هاوڕێیانی وی، تاوەکو شایستەی ڕێپێوانی ئازادی هاوڕێمان عەگید بین کە لەسەر هێڵی فیداکاری هەنگاوی نا، بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان هێندەی تر مەزن بکەین.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان عەگید کۆبانێ و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: عەگید کۆبانێ

ناو و پاشناو: مەحمود ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک-باوک: مەدیحە – ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/مەتینا".