هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی خواکورکی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "رێبازی ئاپۆییان بە بنەماگرت و دژوارترین ئەرکەکانیان بە ئاسانی راپەڕاند".
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "رێبازی ئاپۆییان بە بنەماگرت و دژوارترین ئەرکەکانیان بە ئاسانی راپەڕاند".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ٣ گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێیانمان ئامەد، فرات و فەداکار لە هەرێمی خواکورک لە کاتی جیاجیا و بە هۆی هێرشەکانی دوژمنەوە شەهیدبوون.
هاورێیانمان ئامەد، فرات و فەداکار تێکۆشانی ئازادی کوردستا کە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئاپۆیی دەستیپێکرد بۆخۆیان کردە دەلاقەی هیوا، بەشداربوون لەو تێکۆشانە پیرۆزەیان وەک ئەرکی مێژوویی بینی. هاوڕێیانی فیدایی پارتەکەمان پەکەکە کە رێبازی گەلەکەمانە، هاوڕێیانمان ئامەد، فورات و فەداکار بڕوایان بەوە هێنا کە گەورەترین وەڵام بۆ هێرشەکانی دوژمن گەریلابوونە و بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێیانمان کە لە هەر ساتێکی ژیانی تێکۆشانیاندا مۆری خۆیان لە ژێر سەرکەوتنی گرنگ دانا، بە بێ جیاکاری لە هەموو کارێکدا رەنجی گەورەیان دا. بە رێبازی ژیانی ئاپۆیی ئەرکی هەرە دژواریان بەجێگەیاند و بەوەوە سەربەرزبوون. بە هاوڕێیەتی راستگۆیانە، تێگەیشتوویی و لەخۆبوردەیی لەناو ژیاندا بوونە جەنگاوەری نمونەیی. لەسەر هێڵی شەهیدان رێگەیان بڕی و بۆ ئەوەی بزوتنەوەکەمان بگەیەننە سەرکەوتن و شایەنی هاوڕێ شەهیدەکانمان بن، بێ دوودڵی تێکۆشان، تێکەڵ بە مێژووی ئازادیی گەلەکەمان بوون. بە قووڵبوونەوەیان لە جیهانی واتا و مەعنەویەتی بەرز بوونە سەرچاوەی ورە و هێز، بە بەشداربوونی پڕ جۆش و خرۆشیان لە هەموو گۆڕەپانێکدا خاوەندارییان لە ئەرکەکانیان کرد.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان ئامەد. فرات و فەداکار و هەروەها گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. سوێند و پەیمان نوێدەکەینەوە کە یادی ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییە بەنرخانە لە کوردستانی ئازاد کە ئاواتی ئەوان بوو بە زیندوویی رابگرین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئامەد عەفرین
ناو و پاشناو: زەکی حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک- باوک: زەینەب- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤/ خواکورک
ناسناو: فرات سێرت
ناو و پاشناو: محەمەد سەلجوق
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک- باوک: ئاسیا – حاجی گوری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤/ خواکورک
ناسناو: فەداکار یادگار
ناو و پاشناو: موجاهید ئۆنال
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک- باوک: یادگار- سەلاحەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٤/ خواکورک