لە عامودا دژی هێرش و گۆشەگیری ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا
لە عامودا دژی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە عامودا دژی هێرش و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لە شاری عامودای کانتۆنی جەزیرە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و چەندین هاوڵاتی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد تا ناوەندی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا بەردەوام بوو. پانکارتی "دژی داگیرکاری جەنگی ئازادی سەربخەن" هەڵگیرا، درووشمی "نا بۆ هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک" و "بمرێ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بەرخۆدان ژیانە" و " بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.
ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، سوهام حەسەن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە، هەروەها سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار کرد.
تێیدا ئاماژە بەوە کرا گەلی هەرێمەکە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی شەهیدان.
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.