شەهیدانی ئازادی کوردستان لە ئاراو و پاریس یادکرانەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ڕۆژنامەنووسانی ژن کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون یادکرانەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ڕۆژنامەنووسانی ژن کە لە کاتی جیاواز شەهیدبوون یادکرانەوە.
ئاراو
لە کانتۆنی ئاراوی سویسرا بۆ خەبات جودی (ڕەشید چەڤیک) و زەمانی ئامانۆس (سەرحەد گوزەل)، سەرحەد جیهاد (ڤەیسەل سەڤینچ) و یەڵماز دێرسیم (بارش کارتال) کە ١٧-١٨ ی ئاب لە لە گۆڕەپانی کێلا مەمێ شەهیدبوون، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی لینزبێرگ ئەنجامدرا، بنەماڵەی زەمانی ئامانۆس و نوێنەری دامەزراوە و ڕێکخراوەکان ئامادە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، نوێنەری دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان، مستەفا کاراهان سەرەخۆشی لە گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، گوتی: "قەرزاری شەهیدانین، بە خاوەندارێتی ئەرکەکانی سەردەم، دەتوانین شایستەی شەهیدان بین".
لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ئاراو، نەجمەدین ئەر، ڕایگەیاند هەرچیەک ڕووبدات خاوەنداری لە شەهیدانمان دەکەین و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین.
لەسەر ناوی بنەماڵەی زەمانی ئامانۆس، مەکیە گوزەل ڕایگەیاند زەمانی کاتێک لە زیندانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەرچوو، ڕوویکردە چیا ئازادەکان، هەردەم پێداگر بوو، خۆی بە هۆشمەندیی کوردایەتی و کوردستانی گەورە کرد، هەرگیز دەستی لە تێکۆشان بەرنەدا.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکی جەدەکە-سە، ئەمروڵا بینگول ڕایگەیاند بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی و بەرخۆدانی داستانئامێزی گەریلا بەردەوامە، دەبێت هاوشانی ئەوان، هەمووان لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشان فراوان بکەن، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کورد لە ٢١ ی ئەیلول لە فرانکفۆرت بۆ پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ". بانگەوازی کرد بۆ گردبوونەوەی ڕێبەرێتی لە ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
پاشان سیڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی کێلا مەمێ پیشاندرا، بنەماڵەی زەمانی ئامانۆس سەرەخۆشی ئامادەبووانیان قبووڵ کرد.
پاریس/ڤیلیریس لا بێل
لە ڤیلیریس لا بێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بۆ ئەندامی کۆنسەی هەپەگە ئۆرهان جیهاد بینگۆل، سەرحەد جیهاد، دەوران جودی، کەمال پلنگ، نوژیان ئامەد، ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
ژمارەیەک کوردستانی بەشداری مەراسیمەکە بوون لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ڤیلیریس لا بێل.
قسەکەران ڕایانگەیاند شەهید هێزی هەرە گرنگی تێکۆشانن و درێژە بە ڕێگەیان دەدەن.
لە یادەکەدا سیڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهیدان پیشاندرا. یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.