لە پاریس شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە

شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە چالاکییەک لە ناوەندی چاندی کوردی فەرەنسای ڕیس ئۆرانجیس یادکرانەوە.

لە ناوەندی چاندی کوردی فەرەنسای ڕیس ئۆرانجیس مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان ئەنجامدرا. چالاکییەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی جەدەکە-فە خانێ کەربۆران، ئەندامی مەجلیسی جەدەکە-فە فاروق سۆیلەمەز و لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان وڵات، بەشداری یادەکە بوون.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان و درووشمی "شەهید نامرن" دەستی پێ کرد.

لە چالاکیەکەدا ڕۆڵی شەهیدان لە شەڕی ڕزگاریی نەتەوەیی کورد و میراتی شەهیدان تاوتوێ کرا. لە چوارچێوەی ڕاستی شەهیداندا، باس لە پرۆسەی سیاسی و بەرپرسیارێتییە مێژووییەکان کرا.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان و داستانی قارەمانێتی گەریلا پیشاندرا.

بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" بەرز دەکرایەوە.