لە نورنبێرگ سەید ڕەزا و هاوڕێکانی یادکرانەوە

لە نورنبێرگ یادی سەید ڕەزا، هاوڕێکانی و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا گیانیان لە دەستدا بەرزڕاگیرا.

لە شاری نویرنبێرگی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادی سەید ڕەزا، هاوڕێکانی و ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا گیانیان لە دەستدا بەرزڕاگیرا. یادکردنەوەکە لە پێش کڵێسای لۆرنینزی ئەنجامدرا  و ڕاگەیاندرا ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا گیانیان لە دەستداوە بۆ هەمیشە یادییان زیندوو دەبێت.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان و داگیرساندنی مۆم دەستیپێکرد. بە شێوە زارەکانی کورمانجی، کورمانجکی (زازاکی) و ئەڵمانی ڕاگەیەندراو خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا پێویستە تێکۆشانمان بەردەوامکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. لە یادکردنەوەکەدا بە مۆم "دێرسیم ٣٨" نوسرایەوە. وە گەنجان بەشدارییەکی زۆریان هەبوو لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا.