هێرشی خۆکوژی لە حەسەکە: ٣ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون

چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگەی سپی باشووری حەسەکە بە ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی خۆکوژییان ئەنجامدا، ماتۆڕسکیلی دووەمی بۆمبڕێژکراو کە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵات، بەڵام شۆفێرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا، لە هێرشەکەدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون.

ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوەندی ڕاگەیاندن لەسەر ڕێگەی سپی لە گوندەواری باشووری حەسەکە تەقییەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٣ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) برینداربوون. دووەمین ماتۆڕی بۆمبڕێژکراو ل شوێنی ڕووداوەکە هەڵات، بەڵام شۆفێرەکەی لە گەڕەکی هۆش بەعیر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

ڕێکاریی ئەمنی توند لە شوێنی ڕووداوەکە گیرایەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد.

قەسەدە ڕایگەیاند لە کاتژمیر ٥:٤٠ لە نزیک چواڕریانی پانۆراما لەسەر ڕێگەی سپی _حەسەکە شانە تیرۆریستییەکانی داعش ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە کە خۆکوژێک لێی دەخووڕی ، لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤان بە سووکی برینداربوون.