گردبوونەوەی هەڵمەتی مێژوویی ئازادی لە کۆڵن بەڕێوەدەچێت- رووماڵی راستەوخۆ
لەو خۆپیشاندانە مێژووییەی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ سازدەکرێت، کوردستانیان و دۆستانیان کۆدەبنەوە و تادێت ژمارەیەکی زیاتر دەگەنە گۆڕەپانی چالاکییەکە.
لەو خۆپیشاندانە مێژووییەی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ سازدەکرێت، کوردستانیان و دۆستانیان کۆدەبنەوە و تادێت ژمارەیەکی زیاتر دەگەنە گۆڕەپانی چالاکییەکە.
١٦:٥٠
لە ڕێپێوانی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، کاروانی ڕێپێوانەکە گەیشتە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە. کاتێک سەرەتای کاروانەکە گەیشتە گۆڕەپانەکە، کۆتاییەکەی هێشتا لەسەر پردی سەڤەرن بوو. پاش ئەوەی هەموو کاروانەکە دەگاتە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە، بەرنامەکە دەست پێ دەکات.
١٦:٣٥
ڕیزی ڕێپێوانەکە لە پردێکەوە گەیشتە پردێکی تر. بەهۆی قەرەباڵەغی زۆرەوە، پردی سەڤەرن لەرزی، بۆیە پۆلیسی ئەڵمان ڕیزەکەی کردە ٣ بەش و تێپەڕبوونەکە بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو بەڕێوەدەبات.

١٥:٥٥
هێشتا ریزی رێپێوانەکە بەسەر پردی سەڤەرندا تێپەڕدەبێت و درێژیی رێپێوانەکە دەگاتە چەند کیلۆمەترێک.
١٥:٤٤
چەند وێنەیەک لە رێپێوانی گەورەی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ'






١٥:٢٠
ئینترناسیۆناڵیستەکان داوای ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکەن
١٤:٥٥
سەرەتای رێپێوانەکە پرسی سەرڤەرینی تێپەڕاند. بەڵام تائێستاش لە گۆڕەپانەکە پۆل پۆل کوردستانیان بەشداری لە رێپێوانەکە دەکەن. چالاکوانان بە یەکدەنگ دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەڵێنەوە.
١٤:٣٥
درێژایی رێپێوانەکە ١،٥ کیلۆمەتری تێپەڕاند
ریزی رێپێوانەکە کە لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، ١،٥ کیکۆمەتری تێپەڕاند. سەرباری ئەوەی ماوەی ٤٥ خولەکە رێپێوانەکە دەستیپێکردووە، هێشتاش ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان چاوەڕێن بچنە ریزی رێپێوانەکەوە.
ئینتر ناسیۆناڵیستەکانیش بە وتنەوە دروشم رێدەپێون
ئینترناسیۆناڵیستەکان بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد و لە سەر پلاکاردێک نوسیویانە " سڵاوەکەی رێبەر رووناکی تێکۆشانی ژنان"، "پستیوانی بۆ رۆژئاوا، دەبێت پەلامارەکانی دەوڵەت تورک رابگیرێن"، بەو پلاکاردەوە رێپێوان دەکەن. چالاکوانان بێ پسانەوە دروشمی پشتیوانی لە دۆزی کورد دەڵێنەوە.
١٤:٣٢
رێپێوانێکەی کۆڵن بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە
١٤:٣٠
١٤:٢٨
کۆتایی ریزی رێپێوانەکەی کۆڵن دیار نییە.
١٤:٢٥
لە کۆڵن چالاکوانان دەستیان بە رێپێوان کرد.
١٤:١٥
چەند پەیامێک لە گۆڕەپانەکەوە...
١٤:١٠
گۆڕەپانی دیتزەر وێرفت کە خۆپیشاندانی گەورە لە پێناو رێبەر ئاپۆ لەوێدا بەڕێوەدەجێت پڕ بووە. لە گۆڕەپانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگ دەداتەوە.

١٤:٠٥
لە کۆڵن رێپێوانی گەورە دەستپێدەکات

چالاکوانان لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە، دەستیان بە رێپێوان کرد. بەشداربووانی رێپێوانەکە ئەو پانکارد ولافیتانەیان بەرزکردووەتەوە کە لەسەریان داواکارییەکان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ نوسراون.
١٣:٣٨
دەستەی چاودێری ورێکخستنی رێپێوان پێکدەهێندرێت و تا چەند خولەکی دیکە رێپێوانی گەورەی کۆڵن دەستپێدەکات.
١٣:٢٧

بریارە دوای کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی دۆتزەر وێرفت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە ماوەی چەند هەفتەیەکە ئامادەکاری بۆدەکرێت، بۆ مەودای نزیکەی سێ کیلۆمەتر رێپێوانێک ئەنجام بدرێت و جارێکی دیکە لە هەمان گۆڕەپان گردبوونەوەی گەورە بەڕێوەبچێت.
لەبەرەبەیانی زووەوە کوردستانیان و دۆستانیان پۆل پۆل لە شار و وڵاتانی نزیک و دوورەوە دەگەنە گۆڕەپانەکە و بە جلوبەرگی نەتەوەیی، بەرزکردنەوەی ئاڵا و لۆگۆکانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و بە وتنەوەی دروشم و هەلهەلە و بە گێڕانی هەڵپەڕکێ خۆیان بۆ دەستپێکردنی رێپێوانەکە ئامادە دەکەن.
١٣:١٤
کوردستانیان بەردەوامن لە رۆیشتن بەرەو کۆڵن

سات بە سات ژمارەیەکی زۆر لە کۆردستانیان دەگەنە گۆڕەپانی گردبوونەوەی کۆڵن و لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی رێپێوانی مەزن، بێ وچان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەڵێنەوە.
١٢:٥٠

لە چوار لای ئەوروپاوە کوردستانیان و دۆستانیان بەو پاسانەی ئامادەکراون و یاخود بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان روودەکەنە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی گەورەی کۆڵن و لەگەڵ گەیشتنیان بە گۆڕەپانەکە بە خرۆشێکی بێ وێنەوە بێ پسانەوە لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا دروشم دەڵێنەوە و چاوەڕێی دەستپێکردنی رێپێوانی گەورە دەکەن..
١٢:٤٥
تادێت ژمارەی ئەو گەنجانەی دەگەنە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی گەورەی کۆڵن زیاتر دەبێت و بە هەڵپەڕکێ و دروشم وتنەوە کەشێکی پڕ جۆش و خرۆش باڵی بەسەر گۆڕەپانەکەدا کێشاوە.
١٢:٣٥
جۆش و خرۆشی هەڵمەتی ئازادی گۆڕەپانی گردبوونەوە گەورەکەی کۆڵنی تەیوەتەوە.
١٢:٢٠
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدرێت.
بەمەبەستی بەشداری لە چالاکیەکە لە چوارلای ئەوروپاوە کوردستانیان و دۆستانیان کۆدەبنەوە. چالاکیەکە لە گۆڕەپانی دیتوزەر وێرفت کۆدەبنەوە. دوای کۆبوونەوە، چالاکوان دەست بە رێپێوان دەکەن و دواتر لە هەمان گۆڕەپان گردبوونەوەی گەورە ساز دەکەن.
١٠:٣٨