سەید ڕەزا لە ژنێڤ یادکرایەوە
سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە شاری ژنێڤی سویسرا یادکرانەوە.
سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە شاری ژنێڤی سویسرا یادکرانەوە.
لە ٨٧ هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویسرا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایتی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی دێرسیم (دیک) و کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی عەلەوییەکانی ئەوروپا و فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) و فیدراسیۆنی یەکێتی دێرسیمی دیموکراتیکی ئەوروپا، جڤاکی ئازاد (جەدەکە-سە) و کۆمەڵەی دژی قڕکردنی دێرسیم لە گۆڕەپانی نەیشن ئەنجامدرا، چالاکوانانی مانگرتنی ژنان و پارتە سیاسییەکان لە ژنێڤ بەشداری یادەکە بوون.
دەقی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ڕێکخراوەکان، لەلایەن ڕۆزا دێرسیم خوێنرایەوە، دووپاتکرایەوە دێرسیم بەهۆی ناسنامە کوردی و عەلەوییەکەیەوە بە سەختی ڕووبەڕووی فشاری سیاسی و پلان بووەتەوە و هێشتاش بەردەوامە.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا بەرامبەر ئەم پلانە خوێناوییانە پێشەنگانی دێرسیم سەریان نەوی نەکرد، ئەم نەریتی بەرخۆدانەش کە بۆ ئێمە ماوەتەوە بەردەوام دەبێت، تاوەکو دەوڵەت ڕووبەڕووی ڕاستی نەبێتەوە و هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ ساڕێژکردنی برینەکان نەنێت، ئەم بەرخۆدانە بەردەوام دەبێت. هەرگیز ئەم کارەساتە لەبیر ناکەین.
دواتر چەند وتەیەک پێشکەش کرا، لەسەر ناوی پارتی سۆسیالیست حالیمە دەلیمی ڕایگەیاند دەبێت هەمووان پشتگیری لە تێکۆشانی کورد بکەن، گوتی: "دەبێت پەیامی ئۆجالان لە ئیمراڵییەوە لەلایەن دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی ئەوروپاوە باش بخوێننرێتەوە و لێی تێ بگەن، ئەمە ئاشتی بۆ هەمووان دەستەبەر دەکات".